لە ناحیەى تەقتەق ژمارەیەک هاووڵاتى بە تۆمەتى تیرۆر دەستگیر دەکرێن
نوچەنێت:
لە سنوورى ناحیەى تەقتەق ژمارەیەک هاووڵاتى لەلایەن هێزێکى ئاسایشى سلێمانییەوە دەستگیر دەکرێن، بەڕێوەبەرى ئەو ناحیەش دەڵێت، بە فەرمانى دادوەر دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ سێشەممە (23/ئایار/2023) ئاسۆ مستەفا، بەڕێوەبەری ناحیەی تەقتەق بە رووداوى ڕاگەیاند، (18) هاووڵاتى دانیشتوى نایحەى تەقتەق لەلایەن ئاسایشى سلێمانییەوە دەستگیرکراون، بە تۆمەتى هەوڵدان بۆ کارى تیرۆریستى و تێوەگلانیان لە تیرۆر.
ئاسۆ مستەفا دووپاتى دەکاتەوە، سەرجەمى دەستگیرکراوەکان بەر فەرمانى دادوەر بووە وهەمووشیان کوردن و دانیشتووی ناوەندی ناحیەکەن.
هاوکات بەپێى زانیارییەکان، ئەو کەسانەى بە تۆمەتى تێوەگلان لە تیرۆر لە ناحیەى تەقتەق لەلایەن هێزێکى ئاسایشى سلێمانییەوە دەستگیرکراون، لە ڕۆژانى یەکشەممە و دووشەممەى ڕابردوو پرۆسەى دەستگیرکردنیان ئەنجام دراوە.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment