وەزارەتی ئیتلاعات: پرۆژەیەکی گەورەی سیخوڕی کردنمان ئاشکرا کرد ئێران

نوچەنێت:

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران بانگەشەی ئەوەی کرد کە پرۆژەیەکی گەورەی سیخوڕییان لە ناوخۆی وڵاتدا ئاشکرا کردووە و ئەندامەکانیشمان دەستگیر کردووە.

رۆژی سێشەممە (23ی ئایاری 2023) وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت، کە "پڕۆژەیەکی گەورەی رێکخراوێکی سیخوڕی بیانییان" لە ناوخۆی وڵاتدا ئاشکرا کردووە و کاریان لەسەر ئەو ئێرانیانە کردووە کە سەفەری دەرەوەی وڵاتیان کرد و "ئەندامەکانیشیان"مان دەستگیر کردووە.

لە راگەیێندراوێکی فەرمی ئەم وەزارەتەدا هاتووە، کە ئەم رێکخراوە سیخوڕییە بە دوای «دەستڕاگەیشتن بە زانیاری» ئەو  ئێرانییەدا بووە، کە گەشت بۆ دەرەوەی وڵات دەکەن و کەسانێک دەستنیشان کردووە کە بەرپرسیارن بوون لە پلە و پۆستی جۆراوجۆردا یان ئیداری، دەستڕاگەیشتن بە زانیاری گرنگ لە دامەزراوە هەستیارەکانی وڵات، دواتر زانیاری پەیوەندیدار لە ناوخۆی ئێران دەستیان کەوتووە.

دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێران بە درێژایی ساڵ، چەندین جار دەستبەسەرکردنی چەندین سیخوڕ لە ناوخۆی وڵات رادەگەیەنن، بەڵام بە دەگمەن ناسنامە و ژمارە و تۆمەتی وردی ئەو کەسانە بڵاو بکرێنەوە.

رۆژێک دوای دوورخستنەوەی عەلی شەمخانی، لە پۆستی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ئەم هەواڵە بڵاوکراوەتەوە.

هەروەها دوای چوار مانگ لە لەسێدارەدانی عەلیڕەزا ئەکبەری، بەرپرسێکی باڵای پێشووی نزیک لە شەمخانی، بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن بۆ بەریتانیا". رۆژنامەی نیویۆرک تایمز نووسیویەتی بۆ ماوەی دە ساڵ "زانیاری بەنرخی لەبارەی بەرنامە ئەتۆمی و سەربازییەکانی ئێران کۆکردۆتەوە داویەتی بە دەزگای سیخوڕی بەریتانیا."

 

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین