رۆژنامەیەك: بێ توانایی سوودانی دەسەڵاتی بە توركیا داوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامەی عەرەب لە راپۆرتێكی كورتدا دەڵێ‌، بێ توانای حكومەتی سوودانی لە چارەسەركردنی كێشەی شنگال وایكردووە، ئەو شارە بكەوێتە بەر هەڵمەتەكانی دەستوەردانی دەرەكی بە تایبەتی تورکیا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئایاری 2023 رۆژنامەی عەرەب باسی لەوە كردووە تەنیا لەم هەفتەیەدا دوو جار توركیا بۆردومانی شنگالی كردووە. هۆكارەكەیش بە بڕوای رۆژنامەكە ئەوەیە حكومەتی عێراق ناتوانێ‌ چارەسەری دۆسیەی شنگال بكات.

رۆژنامەكە دەڵێ‌، "بێ توانای حكومەتی عێراق لە ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال و دەركردنی میلیشیاكان وایكردووە ئەم ئەو رووبەرە شانۆیەك بێ بۆ دەستوەردانی دەرەكی، ئەو شارە كە سەربە پارێزگای مووسڵە، چەندان هێزی چەكداری تێدا بڵاوبووەتەوە كە هەندێكیان پەیوەندییان بە حەشدی شەعبی و ئەوانیتر پەیوەندییان بە پەكەكەوە هەیە".

لە بەشێكی تری راپۆرتەكە دەڵێ‌، "حكومەتی سوودانی بە كردار توانای ئەوەی نییە دەسەڵاتی خۆی بەسەر ئەو شارە بسەپێنێ‌، لە سایەی دەسەڵاتی میلیشیاكانی سەربە ئێران، بۆیە ناشتوانێ‌  بەرەنگاری دەستوەردانە هەرێمییەكانیش ببێتەوە كە یەكێك لەوان توركیایە".

حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق لە ساڵی 2020 رێككەوتنیان لەسەر ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال كردووە. بەگوێرەی رێككەوتنەكە حكومەتی عێراق دۆسیەی ئەمنی شارەكە بەڕێوەدەبات و میلیشیاكان دەردەكات. بەڵام تا ئێستا حكومەتی عێراق نەیتوانیوە ئەم كارە بكات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین