تۆڕێکی سیخوڕی موساد ئاشکرا دەکرێت ئێران

نوچەنێت:

تۆڕێکی سیخوڕی مۆساد لە تورکیا ئاشکرا کرا و 11 کەس لەو پەیوەندییەدا دەستگیر کراون ئەم تۆڕەش کەسایەتی و کۆمپانیای ئێرانییان کردۆتە ئامانج.

رۆژی سێشەممە (23ی ئایاری 2023) رۆژنامەی سەباح، کە نزیک لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکۆماری تورکیا، لە زاری دەزگای هەواڵگری تورکیا (مێت)ەوە بڵاویکردۆتەوە، تۆڕێکی سیخوڕی مۆساد لە تورکیا ئاشکرا کراوە و 11 کەس لەو پەیوەندییەدا دەستگیر کراون و ئامانجی ئەم تۆڕە سیخوڕییە، ئێرانییەکان بووە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە: لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەدا کە بە هەماهەنگی میت و داواکاری گشتی ئیستەنبوڵ بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک ئەنجامدراوە، دەرکەوت کە مۆساد چالاکی سیخوڕییان لە دژی کۆمپانیایەک و 23 کەس ئەنجامداوە. ئەم کەسانە پەیوەندی بازرگانییان لەگەڵ ئێران هەبووە و لە تورکیا بە ئامانج گیران.

رۆژنامەکە دەڵێت، تۆڕی سیخوڕییەکە دوای ناردنی پاکێجێکی هەڕەشەئامێز بۆ یەکێک لەو کەسانە ئاشکرا بوو.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئیسرائیل لە رێگەی سرکان ئۆزدەمیر کە پێشتر کارمەندی هێزە چەکدارەکانی تورکیا بووە و بەهۆی پەیوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی فەتحوڵڵا گولەن تورکیای بەجێهێشتووە ئەم تۆڕەی رێکخستووە. هەروەها «سلچوک کوچوک کایا» وەک سەرۆکی ئەم تیمە سیخوڕییە لە تورکیا ناسێنراوە.

بەگوێرەی ئەم راپۆرتە، کوچوک کایا چەند دیدارێکی لەگەڵ مۆساد هەبووە و لە کۆبوونەوەی پێنجەمدا مۆساد پێشنیاری سیخوڕیی کردووە و مەشقی پێویستیشی پێ ئەنجام دراوە.

جێگەی ئاماژەیە، کە دوو ساڵ پێشتریش، تۆڕێکی مۆساد کە لە 15 عەرەبی فەلەستینی پێکهاتبوون، بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ مۆساد لە تورکیا دەستگیرکران.

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین