هاووڵاتییەک تەقە لە ماڵى سەرۆکى شارەوانى دەربەندیخان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

تەقە لە ماڵى سەرۆک شارەوانى قەزاى دەربەندیخان دەکرێت، بەپێى وتەى بەرپرسانى ئەو شارۆچکەیە لەسەر زەوى زێدەڕۆیی بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (24/ئایار/2023) سلێمان محەممەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە رووداوى ڕاگەیاند، پاش نێوەڕۆکى ئمڕۆ تەقە لە ماڵى عوسمان عەبدوڵڵا، سەرۆکی شارەوانیی دەربەندیخان کرا، بەڵام خۆشبەخاتە هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.

هاوکات سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان، لە بارەى رووداوەکەوە ئاماژە بەوە دەکات، هاووڵاتییەک بناخەی خانوویەکی بە زیادەڕۆیی دانابوو، دوای ئەوەی زیادەڕۆییەکەی لابرا، ئەو کەسە هەستاوە بە تەقەکردن لە سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان.

بەپێى زانیارییەکان تاوەکو ئێستا، هێزە ئەمنییەکان کەسە تەقەکەرەکەیان دەستگیر نەکردووە و سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین