رۆحانی: ئێران سویسرا نییە بە ئیمزای سەد هەزار هاووڵاتی گشتپرسى بکرێ ئێران

نوچەنێت:

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران، وێرای ئاماژە کردن بە مادەی (59)ی دەستووری وڵاتەکەی سەبارەت بە گشتپرسی دەڵێت، ئێران سویسڕا نییە بە ئیمزای سەد هەزار هاووڵاتی، گشتپرسى بەڕێوەبچێ.

بە پێى هەواڵێکی ماڵپەڕی تەلەڤزیونی "ئێران ئینتەرنەشناڵ"، ڕۆحانی ڕۆژی چوارشەمە لە کۆبوونەوەی کابینەی حکوومەت ئاماژەی بەوە کرد، "من لەو بارەوە پرسیارم لە سەرۆک کۆماری سویسڕا کرد، وتی ئێمە هیچ کێشەیەکمان نییە و ساڵێک چەند جار بۆ پرسە بچووک و گەورەکان ڕیفراندۆم بەرێوە دەبەین، بەڵام ئێمە ئەوان نین". 

سەرۆک کۆماری ئێران دەشڵێت: "ئێران سویسڕا نییە ئەگەر سەد هەزار کەس نامەیەکیان ئیمزا کرد، حکوومەت ناچار بێت گشتپرسى ئەنجام بدات."

سەرۆک کۆماری ئێران هاوکات ئاماژەی بە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن و گشتپرسییەکان کرد و وتی: "بۆ پرسەکانی وڵات ڕێگاچارەیەک جگە لە مادەی (59)ی دەستوور بوونی نییە، دەستوور بە دەنگی خەڵک جێگیر بووە، دەستووری هەموارکراویش گشتپرسی پەسەند کرا".

رۆحانی پێشتریش چەند جارێک جەختی لە بەڕێوەچوونی گشتپرسى کردبووەوە، سەرەڕای ئەوە کابینەکەی تا ئێستا هیچ هەنگاوێکى لەو لایەنەوە نەناوە. 

سەرچاوە: ئیران ئەنتەرناشیونال

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین