سەرۆکی ئۆکرانیا داوایەک ئاراستەی بەرپرسانی ئێران دەکات ئێران

نوچەنێت:

سەرۆکی ئۆکرانیا داوا لە بەرپرسانی ئێران دەکات، لە پێداچوونەوە بە بڕیاری خۆی بۆ ناردنی درۆن بۆ رووسیا بکاتەوە و لە بەشی تاریکی مێژوو رانەوەستن.

بە پێی هەواڵێکی رادیۆ فەردا لە رۆژی پێنجشەممە (25ی ئایاری 2023) ڤلادیمیر زلنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، لە پەیامێکیدا لە بارەی هاوکاری سەربازی ئێران بۆ رووسیا داوا لە تاران دەکات، پێداچوونەوە بە بڕیاری پێدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ مۆسکۆ بکات و لە بەشی تاریکی مێژوو رانەوەستن و دەشپرسێت چ قازانجێک دەکەن کە هاوبەشی تاوانی رووسیا بن؟

زلنسکی دەشڵێت، وەها کوشتارێک چ قازانجێکی بۆ ئێران هەیە؟ چەک لە دەستی رووسەکانە، بەڵام چەکەکانی ئێوەیە؛ بوونی درۆنەکانی ئێوە ترس و تۆقاندن بە دیاری دەهێنێت بۆ ئۆکرانیا، ئەمە تەنیا بەو واتایەیە، کە خەڵکی ئێران زیاتر و زیاتر بۆ بەشی تاریکی مێژوو دەڕۆن.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ماوەیەکی کەمە رایگەیاندبوو، زانیاری یەکلاکەرەوەیان هەیە، کە ئێران زیاتر لە هەزار درۆن و چەکی دیکەی بە رووسیا فرۆشتووە.

دابین کردنی چەک بۆ رووسیا کاریگەری لەسەر دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران لەگەڵ ولاتانی زلهێز هەبووە و بەشێوەیەک کە بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا دەڵێن، ئەوروپا ویستی خۆی بۆ دانوستانی ئەتۆمی لەدەست داوە.

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین