وەزیری دەرەوەی ئێران: دەسەڵاتی ئێستای ئەفغانستان بە فەرمی ناناسین ئێران

نوچەنێت:

وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتەکەی رایگەیاند: ئێمە دەستەی حوکمڕانی ئێستای ئەفغانستاندا بەفەرمی ناناسین و جەخت لەسەر پێویستی پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر لە ئەفغانستان دەکەینەوە.

رۆژی پێنجشەممە (25ی ئایاری 2023)، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە دیدارێکدا لەگەڵ بەرپرسانی نوێنەرایەتییەکانی ئێران لە دەرەوەی وڵات رایگەیاند: لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەفغانستان سەبارەت بە پرسی مافی ئێران لە ئاوی هیرمەند، وتووێژمان کردووە و پێمان وایە، بەپێی رێککەوتنی ساڵی 1973، پێویستە رێکاری یاسایی لەم پێوەندییەدا لەبەرچاو بگیرێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە بە دەسەڵاتدارانی ئەفغانستانمان گوتووە، کە کێشەی ئاو لە رێگەی بەیاننامەیەکی سیاسییەوە چارەسەر ناکرێت و پێویستە ئەم پرسە لە چوارچێوەی رێوشوێنی یاساییدا بەدواداچوونی بۆ بکرێت.

ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لە بەشێکی تری قسەکانیدا دەڵێت، ئێمە لەوەی کە حکومەتێکی هەمەلایەنە لە ئەفغانستان پێکنەهاتووە ناڕازین، ئەم پرسەشمان بە دەسەڵاتدارانی ئێستای ئەفغانستان راگەیاندووە. ئێمە دەستەی حوکمڕانی ئێستای ئەفغانستاندا بە فەرمی ناناسین و جەخت لەسەر پێویستی پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر لە ئەفغانستان دەکەینەوە. هەروەها تاڵیبان بەشێکە لە واقیعی ئەفغانستان نەک هەمووی.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئەوەش دەخاتەڕوو، کە  وڵاتەکەی ناڕازییە لە بێ بەشکردنی ژنان و کچانی ئەفغانی لە خوێندن و ئەم رەفتارە بە پێچەوانەی پەروەردەی پێغەمبەری ئیسلامی دەزانین.

سەرچاوە: ئیرنا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین