مەسرور بارزانى: ئە گۆڕانکارییانەى لە پشکى هەرێم لە بودجەى عێراق کراوە ناپاکی و پیلانگێڕییە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە نوێترین پەیامیدا ڕایدەگەیێنێت، "ئەو گۆڕانکارییانەی لە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵیدا کراون، ناپاکی و ستەمکاری و پیلانگێڕییە لە دژی هەرێمی کوردستان، بەڵام بە هەموو شێوەیەک ڕووبەڕووی ئەو پیلانگێڕییە دەبینەوە"

ئەمڕۆ شەممە (27/ئایار/2023) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، سەردانی دەشتی زرارەتی لە پارێزگای هەولێر كرد و لە بارودۆخی جووتیارانم پرسی و بەشداریمان لە دروێنەکردنی دانەوێڵە لەم دەڤەرە کرد، کە هاوکاتە لەگەڵ پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان.

مەسرور بارزانى لە سەردانییەکەدا لەگەڵ ژمارەیەک جووتیار کۆبووەوە و ڕایگەیاند، "حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو هەوڵی دەخاتەگەڕ لە پێناو گرنگیدانی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵ و بەبازاڕکردنی بەرهەمی جووتیارانی کوردستان، بە شێوەیەک کە نابێت خەمی ساخکردنەوەی بەرهەمەکانیان هەبێت. "

لەبارەى گۆڕانکارييەى لە پشکى کورد لە بودجەى عێراق كراوە دەڵێت، "ناپاکی و ستەمکاری و پیلانگێڕییە لە دژی هەرێمی کوردستان، بەڵام بە هەموو شێوەیەک ڕووبەڕووی ئەو پیلانگێڕییە دەبینە و ناهێڵین سەر بگرێت. ئەوەی جێی داخە ئەو دەستە ناوخۆییەیە کە بەشدارە لەم پیلانگێڕییە. لەوەش خراپتر، کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان بەدەسکەوت بۆ خۆیان بزانن. بەڵام دڵنیاتان دەکەینەوە ئەمە هەوڵێکی نەزۆکە و سەر ناگرێت ".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین