بزووتنەوەى گۆڕان داواى کۆبوونەوەى لووتکە لە لایەنە سیاسییەکان دەکات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (27/ئایار/2023) بزووتنەوەى گۆڕان لە دەستپێشخەرییەک ڕایگەیاند، "بزوتنەوەى گۆڕان سیاسەتى سەربەخۆى خۆى هەیە، کە پێداگرییە لە بنەما یاساییەکان و گەڕانەوەى شکۆ بۆ دامەزراوەکان، بۆ ڕێگەگرتن لەبەردەوامى ئەم دۆخە و لێکترازانى زیاتر، هەروەها ڕێگەنەدان بە پێشێلکردنى یاسا و بنەماکانى سازانى نیشتمانى هیچ کۆبونەوەیەکى کۆمسیۆن بەپێویست نازانین."
هاوكات بزووتنەوە ئاماژە بەوەدەکات، "پاش چەندین هەوڵى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ هێورکردنەوەى دۆخى سیاسی هەرێمى کوردستان و چارەسەرى ناکۆکییەکان لە ڕێگەى دامەزراوە فەرمیەکانەوە، جارێکى دیکە پرسى کاراکردنەوەى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردن و ڕاپرسى کوردستان لێکترازانێکى ترى دروستکرد. "
بزووتنەوەى گۆڕان هەروەها دەشڵێت، "لە (31-3-2021)دا پڕۆژەیەکى بۆ هەموارى یاسای هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان پێشکەشکرد. داواى کاراکردنەوەى کۆمسیۆنى کرد لە پێناوى هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەرد لەکاتى یاسایی خۆیدا، بەڵام بۆ ئەم پرسە هیچ هەنگاوێکى پراکتیکى نەنرا. دواجار پێنج لایەنى سەرەکى لە (11-3-2023) ڕێکەوتنێکیان ئیمزاکرد کە ئەم دوپرسە ڕەهەندى نیشتمانییان هەیە و پێویستە بەسازان و هاوتەریب هەموار و کارا بکرێنەوە."
لە دەستپێشخەرییەکەدا دووپاتى دەکاتەوە، "وەکو ئەرکى نیشتمانى و سیاسی لەپێناو دۆزینەوەی دەرچەیەك بۆ چارەسەری ناکۆکیەکانى هەرێم و پێشهاتە نوێیكانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و دورخستنەوەی مەترسی لەسەر گوزەرانی خەڵك و پاراستنى قەوارەى هەرێم، بزوتنەوەى گۆڕان داوای کۆبونەوەى لوتکەى پارتە سیاسییە سەرەکیەکان دەکات."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment