سەرۆک بارزانى لەگەڵ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز کۆبووەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (28/ئایار/2023) سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە شاندێكی باڵای بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان كرد.
بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا، "بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ ئاڵوگۆڕ" كرا و هەروەها دەشڵێت، "ڕۆشناییش خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و ناوخۆیی هەرێمی كوردستان و پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و دەستگرتن بە بەها و پڕەنسیپە باڵاكان و ئەو بابەتانەی ڕەهەندی نیشتیمانیان هەیە."
هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی پێزانینی بۆ هەڵوێستە نیشتیمانی و مێژووییەكانی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان هەبوو و جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كردەوە.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment