سعوودیە پاڵپشتى لە کەرتى تەندروستى هەرێمى کوردستان دەکات تەندرووستی

نوچەنێت:

دەزگاى خێرخوازى مەلیک فەیسەڵ ئۆفیسێکى خێرخوازى لە هەرێمى کوردستان دەکات و وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێم دەڵێت، دواى کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى سعوودیە، ژمارەیەک پزیشکى پسپۆڕى ئەو وڵاتە سەردانى چەند خۆشخانەیەکى هەولێریان کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (29/ئایار/2023) سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، شاندێکى پزیشکى پسپۆڕ سەردانى هەرێمى کوردستانیان کردووە و چەند نەخۆشخانەیەکى هەولێریان بەسەرکردۆتەوە، بڕیاریانداوە ئۆفیسێک بکەنەوە و پڕۆژەى خێرخوازیى لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن.

سامان بەرزنجى لە بارەى کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى سعوودیە دەڵێت، "گفتوگۆمان لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە کەرتی تەندروستی کرد، بەو ئامانجەی وڵاتی سعوودیە ببێتە پاڵپشتێک بۆ کەرتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان".

وەزیرى تەندروستى ڕوونکردنەوەى زیاتر دەدات و گوتیشى، "لە کۆبوونەوەکەدا باسمان لەوەکرد، سعوودیە دەتوانێت پاڵپشتى لە کەرتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بکات، هەروەها چارەسەری ئەو نەخۆشخانەى کە لێرە چارەسەریان وەکو پێویست نییە و گۆڕینەوەی زانیاری و شارەزایی لەنێوان هەردوولادا".

دەشڵێت، داوامان لە سعوودیە کردووە، وەبەرهێنان لە بوارى تەندروستى لە هەرێمى کوردستان ئەنجام بدات، هەروەها هەندێک لە خزمەتگوزاری تەندروستی چارەسەرییە پێشکەوتووەکان پزیشکانی پسپۆر لەو بوارە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین