وەزیری دەرەوەی ئێران: لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ پەیوەندییەکانمان بەهێزتر دەکەین ئێران

نوچەنێت:

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، سیاسەتی دراوسێیەتی کابینەی سێزدەیەم، لەسەر بنەمای ستراتیژی پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ناوچەکە بەرەو پێش دەڕوات.

هەواڵنێری ایرنا لە رۆژی سێشەممە (30ی ئایاری 2023) بڵاویکردەوە کە حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەبارەی سەردانی دوو رۆژەی سوڵتانی عوممان بۆ ئێران بە سەرۆکایەتی شاندێکی بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، رایگەیاندووە «سەردانی سوڵتانی عوممان بۆ تاران، هەنگاوێکی گرنگ و نوێیە بە ئاراستەی بەهێزکردنی هاوکارییە ستراتیژییەکانی دوو وڵاتە».

وەزیری دەرەوەی ئێران دەشڵێت «سیاسەتی دراوسێیەتی کابینەی سێزدەیەم، لەسەر بنەمای ستراتیژی حەکیمانەی رێبەری ئێران (عەلی خامنەیی)، پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ دراوسێیەکان و وڵاتانی ناوچەکە بە جددیەتەوە بەرەوپێش دەڕوات»

سەرچاوە: ایرنا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین