یەدەگی زێڕی عێراق بۆ 132 تۆن بەرز دەبێتەوە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

بانكی ناوەندی عێراقی ئاشكرای كردووە، بڕی دوو تۆن و 300 كیلۆ زێڕی كڕیوە، بەمەیش یەدەگی زێڕی بۆ 132 تۆن و 740 كیلۆ بەرزبووەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئایاری 2023 بانكی ناوەندی عێراق ئاشكرای كردووە بڕی دوو تۆن و 300 كیلۆ زێڕی كڕیوە و بەمەیش بە رێژەی 1.79% یەدەگی زێڕی بەرزبووەتەوە.

 ئێستا عێراق 132 تۆن و 740 كیلۆ زێڕی هەیە. بۆیە ریزبەندییەكەی لەسەر ئاستی جیهان لە خاوەندارێتی زێڕ لە ریزبەندی 30 دەبێت.

لە راگەیێندراوێكی بانكی ناوەندی عێراق هاتووە ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، عێراق دەخوازێ‌ بە هۆی ئەو بارودۆخە ئابووری و سیاسییەی لە دنیا هەیە، یەدەگی زێڕ زیاد بكات، چونكە زێڕ بە یەكێك لە یەدەگە گرنگەكان دادەنرێت. پێشتر عێراق كەمتر لە 130 تۆن زێڕی هەبوو.
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین