وەزارەتى دارایی: گەڕانەوەى پاشکەوتى مووچە مانگانە پێویستى بە (90) ملیار دینارە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

هونەر جەمال، وتەبێژى وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، دانەوەى پاشکەوتى مووچەى فەرمانبەران پێویستى بە پارەیەکى زۆرە و دەبێ بۆى تەرخان بکرێ و مانگانە پێویستى بە (90) ملیار دینارە.

ئەمڕۆ سێشەممە (30/ئایار/2023) هونەر جەمال، وتەبێژى وەزارەتى دارایى و ئابووریى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "بەپێی یاسای بودجە هیچ بڕە پارەیەک خەرج ناکرێت، ئەگەر تەرخانکراوی نەبێت و هیچ گواستنەوەی گوژمەیەکیش لە شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکە ناگوازرێتەوە ئەگەر بە دەق لە یاساکەدا نەهاتبێت. کە ئەمە لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقدا جێگیرکراوە و لە هەموو ساڵانی رابردووشدا هەر وابووە. ئەو لە سەدا 10ـی پاشەکەوتی مانگانەی مووچە کە باسی لێودەکرێت، مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 90 ملیار دینار و ساڵانەش پێویستی بە زیاتر لە یەک ترلیۆن دینارە."

وتەبێژى وەزارەتى دارایى و ئابوورى زیاتر ڕوونیدەکاتەوە و دەڵێت، "ئەم بڕە پارەیە چۆن دابیندەکرێت با پێمان بڵێن، ئەگەر پێشنیاری پێدانەوەی پاشەکەوتی مووچە جێگیرکراوە، سوپاستان دەکەین، بەڵام فەرموون پارەی بۆ تەرخان بکەن. با سەدا 10 نەبێت، با سەدا 20 و 30 بێت، بۆ ئەوەی بتوانین لە زووترین کاتدا پاشەوکەوتی مووچە بدەینەوە مووچەخۆران".

سەبارەت بە بودجەى هەرێمى کوردستان،  ئاماژە بەوە دەکات، پرسی یاسای بودجەی هەرێم لە کابینەکانی حەوت و هەشتیش هەر هەبووە، بەڵام "ئەگەر ئاستەنگی سیاسی و یاسایی بۆ یاسای بودجەی هەرێم دروست نەکرێت، دوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای ئەمساڵی بودجەی عێراق، ئێمە وەکو هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی دەستدەکەین بە ئامادەکاریکردن بۆ دارشتنی یاسای بودجە و بۆ ئەوەی دواتر بچێتە پەرلەمانی کوردستان و پەسەند بکرێت".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین