میسال ئالووسی : بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لایەنگرانە و پووچەڵە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

میسا ئالووسی سیاسەتمەداری عێراق لە تویتێكدا رەخنە لە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دژ بە درێژكردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان دەگرێت و دەڵێ‌، "بڕیارێكی لایەنگرانە و پووچەڵە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە یەكی حوزەیرانی 2023 میسال ئالووسی لە تویتێكدا رەخنە لە بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق دەگرێت و دەڵێ‌، "دەركەوتووە سێ‌ دادوەر بڕیارەكەیان واژوو نەكردووە، كە ئەم بڕیارە دەرهەق لە پەرلەمانی كوردستان و ئاسایشی و بژێوی كوردی عێراق و ملیۆن عەرەبی دانیشتووی كوردستان دراوە".

ئالووسی دەشڵێ‌، "بەهۆی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دەبێت بڕیارەكە رەزامەندی تەواوی دادوەرەكان بەدەست بهێنێ‌، ئەوەی ئێستا بە بەناوی بڕیاری دادگا دەرچووە سیاسی و لایەنگرایەنە و پووچەڵە".

رۆژی سێشەممەی رابردوو دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لەسەر سكاڵای چەند پەرلەمانتار و سیاسیەكی كورد،بڕیاری درێژكردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستانی بە نادەستووری زانی".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین