كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان: پێویستمان بە 50 ملیار دیناری ترە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای كرد 150 ملیار دیناریان بۆ تەرخان كراوە بۆ دەستكردن بە ئامادەكارییەكان و دەشڵێ‌، "تەنیا بۆ فەرمانبەران و چاودێران پێویستمان بە 50 ملیار دیناری ترە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە یەكی حوزەیرانی 2023 عیماد جەمیل ئەندامی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژادنەكان لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی عێراق ئاشكرای دەكات 350 فەرمانبەر و كارمەند بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكەن بۆیە بۆ پاداشتەكانیان پێویستیان بە 50 ملیار دینارە.

ئەو بەرپرسەی كۆمسیۆن دەشڵێ‌، "150 ملیار دینار بە كۆمیسیۆن دراوە ئەمە بۆ دەستپێكی كارەكان بەسە، بەڵام پێویستمان بە خەرجی ترە". باس لەوەیش دەكات لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە لە تشرینی یەكەمی 2021 بەڕێوەچوو خەرجی چاودێران و فەرمانبەرانی كۆمیسیۆن 60 ملیار دینار بووە.

بڕیارە شەشی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق ئەنجام بدرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین