فاینەنشاڵ تایمز: ئەمریکا و ئێران چەندینجار کۆبوونەتەوە ئێران

نوچەنێت:

نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، چەندین جار لەگەڵ باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەتەوە. فاینەنشاڵ تایمز دەڵێت، دانوستانەکان بۆ ئازادکردنی زیندانییەکانە.

 ئەمڕۆ شەممە (3ی حوزەیرانی 2023) رادیۆ فەردا لە هەواڵێکدا لە دەڵێت، رۆبێرت مالی، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، چەندین جار لەگەڵ ئەمیر سەعید ئیروانی، باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەتەوە.

رۆژنامەی فاینەنشاڵ تایمز لە زاری دیپلۆماتکاران و شرۆڤەکارانەوە نووسیویەتی، بەرپرسانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا، لەسەر چۆنیەتی مامەڵە لەگەڵ ئێران، بەتایبەتی بەرنامەی ئەتۆمی دەستیان بە دانوستان کردووە. 

کەسێکی نزیک لە ئیدارەی بایدن، کە ناوی نەهێنراوە بە فاینەنشاڵ تایمزی راگەیاندووە، کە دانوستانەکان بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر ئەگەری ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەگەڵ ئێران بووە.

رۆژنامەی فاینەنشاڵ تایمز دەڵێت، کە ئاڵوگۆڕی سەرکەوتووانەی زیندانییەکان لە نێوان ئێران و ئەمریکا، دەتوانێت هەلومەرجی هەر دانوستانی ئەتۆمی باشتر بکات.

ئەم راپۆرتە بە ئاماژە بە لێدوانێکی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، کە پێشتر رایگەیاندبوو، ئەگەر ئێران بگەڕێتەوە سەر پابەندییە بوونەکانی رێککەوتنی بەرجام، ئەمریکاش دەگەڕێتەوە بۆ ئەم رێککەوتنە و سزاکان کەم دەکاتەوە.

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین