ئێران: لەگەڵ سعودیە و ئیمارات هاوپەیمانی دەریایی پێکدەهێنین ئێران

نوچەنێت:

ئێران دەڵێت، لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتی ناوچەکە "هاوپەیمانییەکی دەریایی" پێکدەهێنن، سعودیە و ئیمارات-یش لەو وڵاتانە دەبن.

ئەمڕۆ شەممە (سێى حوزەیران/2023)دەریادار شەهرام ئێرانی، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای ئێران رایگەیاند، “هاوپەیمانی هاوبەشی هێزی دەریایی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، لەوانە سعودیە، ئیمارات، قەتەر، بەحرەین و عێراق، بەم نزیکانە پێکدێت”.

میدیاکانی ئێران باس لەوە دەکەن کە «هەموو وڵاتانی باکووری زەریای هیند، گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە دەبێ لەبەرەی ئێران بن".

لە ئێستادا کەشتی فڕۆکەهەڵگری پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا لە بەحرەینە و هەروەها هاوپەیمانی وڵاتانی فەرەنسا، بەریتانیا و ئەمریکا، ئاسایش بۆ کەشتییە بازرگانییەکان لە ناوچەی کەنداوی فارس دابین دەکەن. بوونی ئەمریکا لە کەنداوی فارس لە دوای شەڕی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە کاتی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراقەوە بووە.

ئیمارات لەم دواییانەدا رایگەیاند، دوای هەڵسەنگاندنی ئەمنی لە هاوپەیمانی ئاسایشی دەریایی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، کشاوەتەوە.

سەرچاوە: بی بی سی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین