شەرق ئەوسەت: رێككەوتنی نهێنی بۆ بودجە كراوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بەگوێرەی ئەو سەرچاوە سیاسییانەی قسەیان بۆ رۆژنامەی شەرق ئەوسەت كردووە، رێككەوتنێكی نهێنی لەنێوان لایەنە كوردییەكان و چوارچێوەی هاوئاهەنگی هەیە و لەوانەیە هەندێك گۆڕانكاری كەم لە پڕۆژە یاسای بودجە بكرێت و ئەم هەفتەیە بخرێتە دەنگدانەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە چواری حوزەیرانی 2023 رۆژنامەی شەرق ئەوسەت بە ناوی چەند سەرچاوەیەكی سیاسی باسی لەوە كردووە، رێككەوتنێكی سیاسی لە دەرەوەی پڕۆژە یاسای بودجە هەیە و لەوانەیە ئەم هەفتەیە پرۆسەی دەنگدان بە بودجە بەڕێوەبچێت. باس لەوەیش كراوە بە شێوەیەكی سەرەكی رێككەوتنەكە لەنێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و لایەنەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگییە.

بۆیە لەوانە جارێكی تر كەمێك دەستكاری لە بودجە بكرێت، بە شێوەیەك بێت كە ئەمجارە سەركردەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی تووڕە نەبن.

سەرچاوەكان باسیان لەوەیش كردووە لەو گۆڕانكارییانەی لە بودجە كراوە و لەو ناڕەزاییانەی دەرهەق بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان هەیە، نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رۆڵی سەرەكی هەبووە و مەترسی ئەویش زیاتر لە بەرانبەر سوودانی بووە، چونكە لەوە ترساوە بودجە ببتە ئامرازێكی كاریگەر بە دەست سوودانییەوە بەر لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان.

دوێنێ‌ رۆژنامەی عەرەب لە راپۆرتێكدا باسی لەوە كردبوو، بە قەد كورد لە دواخستنی بودجە زیان بەر محەمەد شیاع سوودانی كەوتووە و ئەو گۆڕانكارییانەی كران ئامانجی سیاسیان لەپشتەوە بووە و مەبەستی سەرەكی ئیحراجكردنی سوودانی بووە.

 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین