ئەسەد بانگهێشتی سوودانی دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریا بانگهێشتنامەی بەشار ئەسەدی سەرۆكی سووریای بە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیاند، بۆ ئەوەی سەردانی دیمەشق بكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە چواری حوزەیرانی 2023 محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغدا دیدارێكی لەگەڵ فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریا كرد. نووسینگەی سوودانی لە راگەیێندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، میقداد سڵاوی سەرۆكی سووریای بە سوودانی گەیاندووە و هەروەها بانگهێشتنامەشی پێداوە بۆ ئەوەی سوودانی سەردانی سووریا بكات.

لە شەوی رابردووەوە فەیسەڵ میقداد لە عێراق و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەمڕۆ كە لەگەڵ فوئاد حوسێنی وەزیری دەرەوەی عێراق باسی لەوە كرد، ئەم دوو وڵاتە كار دەكەن بۆ ئەوەی بەیەكەوە بەرەنگاری مادەی هۆشبەر و تیرۆر ببنەوە.

عێراق و چەندان وڵاتی تری عەرەبی لە هەوڵی ئەوەدان پەیوەندی سووریا لەگەڵ وڵاتانی تر ئاسایی ببێتەوە و بە تایبەتی دوای پێدانەوەی مافی ئەندامێتی سووریا لە كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی. لە ساڵی 2011 وە شەڕێكی سەخت لە سووریا هەڵگیرساوە و بە هۆیەوە زۆربەی بەرپرسانی رژێمی سووریا سزادراون.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین