عێراق و پاكستان  پەیوەندی كولتووری و دیپلۆماسییان بەهێز دەكەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بیلاول بۆتۆ زەرداری وەزیری دەرەوەی پاكستان گەیشتە بەغدا بە ئامانجی ئەوەی وڵاتەكەی پەیوەندی كولتووری و دیپلۆماسی لەگەڵ عێراق بەهێز بكات.

ئەمڕۆ دووشەممە پێنجی حوزەیرانی 2023 وەزیری دەرەوەی پاكستان گەیشتە بەغدا و سەرەتا لەگەڵ فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق كۆبووەوە. 

ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێندراوێكدا دەڵێ‌، "عێراق و پاكستان دوو یاداشتی لێكتێگەیشتن واژوو دەكەن، یەكەمیان لێخۆشبوونە  لە پێدانی بۆ ئەو كەسانەی پەساپۆرتی دیپلۆماسیبان هەیە و دووەمیشیان لە بواری هاریكاری كولتوورییە". هەروەها ئەمڕۆ بڕیاری كۆڕبەندی پیاوانی كاری عێراقی پاكستانی بكرێتەوە.

دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەش فوئاد حوسێن و زەرداری، وەزیری دەرەوەی عێراق باسی لەوە كرد وڵاتەكەی دەیەوێ‌ پەیوەندی نێوان عێراق و پاكستان لە رووی سەربازییەوە بەهێز بێت و بۆ مەسەلەی ئەو قەرزانەی پاكستانیش كە لە ئەستۆی عێراقە، لیژنەیەك پێكدەهێنرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین