تەقاندنەوەى بەنداوێك مەترسى كارەساتى مرۆيى لە ئۆكراينا لێ دەكەوێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

هەريەك لە رووسيا و ئۆكراينا يەكترى بە تەقاندنەوەى بەنداوى نۆڤاكاخۆفكا كە بەنداوێكى گەورە لە ناوچەى خێرسۆن لە ژێر دەستى هێزەكانى رووسيا تۆمەتبار دەكەن، ئەوەش ئەگەرى هەيە لافاوى گەورە دروستبێت و كارەساتى گەورەى مرۆيى لێ بكەوێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (شەشى/حوزەيران/ 2023) ماڵپەڕى (جەزيرە) بڵاويكردەوە، فەرماندەى هێزە چەكدارەكانى ئۆكراينا رايانگەياند، هێزەكانى رووسيا بەنداوى نۆڤاكاخۆڤكايان تەقاندۆتەوە، ئەگەرى بەهێز هەيە چەند ناوچەيەك ژێر ئاو بكەون.

لە لايەكى ترەوە ئاژانسى هەواڵى رووسى بڵاويكردەوە سەرۆكى شارەوانى نۆڤاكاخۆفكا رايەگياند، بەشى سەرەوەى بەنداوەكە لە ئەنجامى بۆدوومان وێران بووە، ئەوەش كاريگەرى لە سەر نزيكەى (80%)ى دانيشتووانى ئەو ناوچەيە دەبێت.

لە يەكەم لێدوانيش بەرێوبەرى نووسينەى سەرۆكايەتى كيێڤ رايگەياند، تەقاندنەوەى بەنداوى نۆڤاكخۆفكا تاوانى جەنگە، رووسيا بەبرسە لە بێبەشكردنى دانيشتوانى باشوورى خێرسۆن و دوورگەى كريميا لە ئاوى خواردنەوە.

بەهۆى دروستبوونى مەترسى گەورە لەسەر چەند ناوچەيەكى ئۆكراينا ئەنجوومەنى ئاسايشى نەتەوەيى ئۆراكيناش رايگەياند، ڤۆلۆديمێر زيلينسكى سەرۆكى ئەو وڵاتە ئەمڕۆ كۆبوونەوەيەكى بە پەلە لەگەڵ ئەندامانى سەركرايەتى سوپا لەس لێكەوتەكانى ئەو تەقاندنەوە دەكات.

لە بەرانبەدا رووسيا ئاماژە بەوە دەكات بەشى سەرەوەى بەنداوەكە لە ئەنجامى بۆردوومان زيانى بەركەوتووە، بەڵام بەنداوەكە وێران نەبووە، دەزگاكانى راگەياندنەكانى نزيك لە رووسياش بڵاويان كردەوە لە دواى تەقاندنەوەى بەنداوەكە بەهۆى بووردوومانى هێزەكانى ئۆكراينا  دەست كراوە بە گواستنەوەى دانيشتوانى چەند ناوچەيەك.

بەنداوى نۆڤاكاخۆفكا نزيكەى (30) كيلۆمەتر لە رۆژهەڵاتى شارى خێرسۆنى باشوورى ئۆكراينا دوورە، بەرزيەكەى دەگاتە (30) مەتر، پانييەكەى سەدان مەترە.

لە ساڵى (1956) بۆ بەرهەمهێنانى كارەبا درووستكراوە،  هەروەها (18) مليۆن مەتر چوارگۆشە ئاو دەگرێت،  راپۆرتەكان باس لەوە دەكەن لە ماوەى دوو كاتژمێر زياتر لە (80) گوند و شار و شارۆچكە ژێر ئاو دەخات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین