سوودانی دۆسیەی شنگالی فەرامۆش كردووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ لە راپۆرتێكدا دەڵی بە هۆی كێشە سیاسییەكانەوە بارودۆخی شنگال ئاسایی نابێتەوە و رۆژنامەیەكی عەرەبیش دەڵێ‌، سوودانی دۆسیەی شنگالی فەرامۆش كردووە و بە هیچ شێوەیەك باسی رێككەوتنی شنگالی نەكردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە شەشی حوزەیرانی 2023 راپۆرتێكی هیومان رایتس وۆچ بڵاوكراوەتەوە كە باس لەوە دەكات بە هۆی ناكۆكییە سیاسییەكان لەسەر بەڕێوەبردنی شارەكە، ژێرخانی شنگال چاكنەكراوەتەوە و ئەمەیش وایكردووە لە 80% خەڵكەكەی بە ئاوارەیی بێمننەوە.

راپۆرتەكە باس لەوە دەكات لە مانگی نیسانی رابردوو سوودانی 50 ملیار دیناری بۆ شارەكە تەرخان كردووە، بەڵام بە هۆی كێشە سیاسییەكان لەسەر بەڕێوەبردنی شارەكە، هێشتا ژێرخانی ئەم شارە نەبووژاوەتەوە و بۆیە زۆرینەی خەڵكە ئاوارەكە كە لە سەرووی 200 هەزار كەس دەبن هێشتا لە ئاوارەیی دەژین.

رۆژنامەی عەرەبی جەدیدیش باس لەوە دەكات لەوانەیە رێككەوتنی شنگال كە لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی لە ساڵی 2020 كراوە، لە كارنامەی سوودانی نەبێت چونكە بە درێژایی ئەو حەوت مانگەی دەسەڵاتەكە  بە هیچ شێوەیەك قسەی لەسەر نەكردووە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین