راوێژكارێکی سوودانی :دەبێت نەوتی هەرێم بە تەواوی و دەستووریی رەوانەی دەرەوە بكرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

زیا ناسری راوێژكاری محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتێكدا هۆشداری بە پەرلەمانتاران دەدات لەوەی چیتر بابەتەكان دوانەخەن و لە بەشێكی تری تویتەكەیشی دەڵێ‌، "دەبێت نەوتی هەرێم بە تەواوی و دەستووریی رەوانەی دەرەوە بكرێت".

ئەمڕۆ سێشەممە شەشی حوزەیرانی 2023 پەرلەمانی عێراق وادەی دانیشتتنی تایبەت بە دەنگدان بە بودجەی گشتی دیاری كرد كە رۆژی پێنجشەممەی داهاتووە. 

هەر لەسەر ئەم بابەتە زیا ناسری تویتێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا پەرلەمانتاران ئاگادار دەكاتەوە و دەنووسێ‌، "ئێستا كاتی ئەوە هاتووە نوێنەرانی گەل لەناو هۆڵی پەرلەمان بە دەنگدان قسەی خۆیان لەسەر بودجەی گشتی سێ‌ ساڵە بكەن، نەوەك لە دەرەوەی پەرلەمان". 

دواتر راوێژكارەكەی سوودانی دەڵێ‌، "ئیتر مەرایی و دواخستن بە هۆی وشە و پیتەكان بەسە، دەبێت نەوتی هەرێم بە تەواوی و بە یاسا و دەستوور رەوانەی دەرەوە بكرێت، ئەمەیش یەكەم چاكسازی دەبێت لە بیستی ساڵی مێژووی بودجەكان".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین