عێراق كوژرانی سەركردەیەكی تیرۆریستی داعشی رادەگەینێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا راگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێكی تایبەت چوار تیرۆریست لە قەزای تارمییە لە باكووری بەغدا كوژراون كە یەكێكیان خۆی بە والی باكووری بەغدای رێكخراوە تیرۆریستییەكە ناساندووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە حەوتی حوزەیرانی 2023 فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا ئاشكرای كردووە، لە ئۆپراسیۆنێكی تایبەتدا چوار تیرۆریستی داعش لە قەزای تارمییە لە باكووری بەغدا كوژراون و یەكێكیان بەرپرسیارێتی هەبووە.

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا هیچ زانیارییەكی تری لەسەر تیرۆریستەكان ئاشكرا نەكردووە. ماوەیەكە هێزە عێراقییەكان شێوازی لێدانی تیرۆریستیانیان گۆڕیوە و لەسەر بنەمای هەواڵگری بە شێوازی بۆسەدانانەوە كار دەكەن.

لەكۆتایی 2017 عێراق سەركەوتنی بەسەر رێكخراوی تیرۆریستی داعش راگەیاندووە، بەڵام پاشماوەی ئەو رێكخراوە تا ئێستا لە هەندێك ناوچەی سەر بە كەركووك و سەلاحەدین و ئەنبار و مووسڵ و دیالە ماون و تاوانى تیرۆریستی دەكەن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین