ئه‌مریكا كه‌متر نه‌وتى عێراق ده‌كڕێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە هەفتەی ڕابردوودا بڕى نەوتی هەناردەکراوی عێراق بۆ ئەمریکا بۆ ٨٨ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا كه‌م بووه‌ته‌وه‌.

بە پێێ هەواڵێکی "میدل ئیست"، فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا لە ڕاگەیێندراوێکدا وتی: بڕى نەوتی خاوی هاوردەی ئەمریکا لە نۆ وڵاتەوە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا گەیشتووەتە تێكڕاى ٥ ملیۆن و ٥٠٤ هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا.
 
لە ڕاگەیێندراوەدا ئاماژە کراوە کە تێكڕاى نەوتی خاوی هاوردەکراوی ئەمریکا لە بەراورد لەگەڵ هەفتەی پێشوو ٥٦٨ هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا بووە.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە تێكڕاى هاوردەی نەوتی خاوی ئەمریکا لە عێراقەوە لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا لە بەراورد لەگەڵ هەفتەی پێشووتری کە ١٠٥ هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا بوو، کەم بووەتەوە بۆ ٨٨ هەزار بەرمیل.

فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا  ئاماژەی بەوە کردووە کە زیاترین ڕێژەی نەوتی هاوردەی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنەدا بە بڕى ٣.٦٦٦ ملیۆن بەرمیل، مەکسیک بە بڕى ٤٩٤ هەزار بەرمیل، سعوودیه‌ بە ٣٤٥ هەزار بەرمیل و بڕازیل بە بڕى ٢٩١ هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا هاوردە دەکرێ.

ئەو دامەزراوەیە ئاشکرای کرد که‌ بڕى نەوتی خاوی هاوردەکراوی ئەمریکا لە وڵاتی ئیکوادۆر ٢٤٧هەزار بەرمیل، لە ڕووسیا بە بڕى ١٦٥ هەزار بەرمیل، لە کۆڵۆمبیا ١٢٢ هەزار بەرمیل و لە نێجیریا بە به‌بڕى ٨٦ هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا بووە.

ئەمریکا لە ئاستی جیهانیدا زیاترین ڕێژەی نەوت بەکار دەهێنێت و بە بەکارهێنانی ڕۆژانە ٤.١٩ ملیۆن بەرمیل نەوت کە ٧.١٩ % نەوتی بەکارهێنراوی جیهان لە خۆ دەگرێ لە پلەی یەکەمدایە.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین