هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە سعوودیە كۆدەبێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش، بە ئامادەبوونی ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە سعوودیە كۆبوونەوە و بلینكن هۆشداری دا لەوەی لە هەندێك ناوچەی جیهان هێرشی تیرۆریستانی ئەم رێكخراوە زیادی كردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە هەشتی حوزەیرانی 2023 هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە سعوودیە كۆبووەوە، بە بەشداربوونی 30 وەزیری دەرەوەی وڵاتی كەنداو و یەكێتی ئەوروپا و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، رێكخراوەكانی یەكێتی ئەوروپا و كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی و رێكخراوی پۆلیسی نێودەوڵەتی و ناتۆ و گرووپی وڵاتانی كەنار و بیابانی ئەفریقیا.

ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە وتەیەكدا كە لە كۆبوونەوەكە پێشكەشی كرد، هۆشداری دا لەوەی لە هەندێك ناوچەی ئەفریقیا و ئەفغانستان ژمارەی هێرشەكانی داعش زیادی كردووە و مانەوەی داعشە بیناییەكانیشی لە كەمپەكان بە هەڕەشەیەكی رژد زانی. 

بلینكن دووپاتیشی كردەوە كە وڵاتەكە بە دوای دۆزینەوەی ئەم كەموكوڕیانە دەگەڕێت كە تیرۆریستان دەیكەن بە هەلێك بۆ خۆیان و گوتیشی، "ئەمریكا لەوە سەركەوتوو بووە هەندێك سەرچاوەی پارەداركردنی تیرۆریستان لە وڵاتانی دراوسێی عێراق و سووریا ببڕێت".

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ئەیلوولی ساڵی 2014 دژ بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش پێكهێنراوە، كە ئەو كاتە ئەم رێكخراوە تیرۆریستییە بەشێك زۆر لە خاكی سووریا و عێراقی داگیركرد. بەگوێرەی زانیاری فەرمی ئەو هاوپەیمانییە، 85 وڵات و رێكخراو لەو بەرەیە بەشدارن.
 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین