كاتژمێر شەشی ئەمڕۆ گفتوگۆكان لەسەر پڕۆژە یاسای بوودجە دەست پێ دەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بڕیارە كاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ گفتوگۆكان بۆ دەنگدان لەسەر مادەكانی پڕۆژە یاسای بوودجە لە پەرلەمانی عێراق دەست پێ بكاتەوە، پەرلەمانتارێكی یەكێتیش دەڵێت، “گفتوگۆی باشمان كردووە."

ئەمرۆ هەینی (نۆی/حوزەیران/ 2023) هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی رایگەیاند، "بە دڵنیاییەوە ئەمڕۆ بودجە بە هەر شێوازێک بێت تێدەپەڕێت و دەنگ لەسەر تەواوی مادەکانی دەدرێت." 

بەهۆی ناكۆكییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هاوپەیمانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق گفتوگۆیان كردووە، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت، "گفتوگۆیەکی باشمان کرد."

سەبارەت بە كاتی دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانیش بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاوكرایتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر شەشی ئێوارە دانیشتنەكانی پەرلەمان دەست پێ بكاتەوە.

دەربارەی ناكۆكییەكانیش لەسەر پرسی ناڕازابوونی پارێزگایەكە كە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەرگری لێ دەكات، هەر یەك لە فراكسیۆنەكانی (پارتی و نەوەی نەوێ و یەكگرتوو و كۆمەڵ) دژ بەو مادەیەی پڕۆژە یاسای بوودجەی هەرێمن

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین