لە ئەنقەرە تەقينەوەيەكى بەهێز لە كارگەيەكى مووشەك روويدا تورکیە

نوچەنێت

تەقينەوەيەكى بەهێز لە كارگەى (باروستان) بۆ دروستكردنى پيشەسازى مووشەك لە ناوچەى ئيلماداغ روويدا، وەزارەتى بەرگريش كوژرانى پێنج كەسى راگەياند.

ئەمڕۆ شەممە (10/حوزەيران/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە وەزارەتى بەرگرى رايگەياندووە تەقينەوەيەك لە كارگەيەكى درووستكردنى مووشەك روويداوە.

سەبارەت بە زيانەگيانەكانيش وەزارەتى بەرگرى توركيا ئاشكراى دەكات پێنج كەس لەو تەقينەوە گينيان لە دەستداوە. 

لە لايەكى تريشەوە پەيامنێرى ئاڕتى لەو ناوچەيە بڵاويكردەوە، تەپينەوەكە لە كارگەيەكى دروستكردنى مووشەك و تەقەمەنى لە دەوروبەرى ئەنقەرە بووە، كوژراو و بريندار هەيە. 

سەبارەت بە هۆكارى تەقينەوەش تا ئێستا ديار نييە ئەو تيقينەوە بەهۆى دروستبوونى كەمكوڕى بووە، ياخود كردەيەكى تيرۆرستييە.

سەبارەت بە زيانە مادييەكانيش تا ئێستا هيچ ئامارێكى فەرمى لەبەر دەست نييە، ئێستاش تيمەكانى ئاگركوێژنەوە، سەرقاڵى كۆنتڕۆڵكردنى ئاگرەكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین