سوودانی سەردانی میسر دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

باسم عەوادی گوتەبێژی حكومەتی عێراق ئاشكرای كرد سبەی دووشەممە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی میسڕ دەكات و سەردانەكەیش بە گرنگ وەسف دەكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی حوزەیرانی 2023 باسم عەوادی لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی عێراق ئاشكرای كرد، سبەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی میسر دەكات و سەردانەكەیش بە "گرنگ" وەسف دەكات.

سەبارەت بە ئامانجی سەردانەكە عەوادی دەڵێ‌، "ئامانجی سەردانەكە تاوتوێكردنی پەیوەندی و هاوكاری دووقۆڵی نێوان عێراق و میسڕە". ماوەی چەند ساڵێكە عێراق و میسڕ هەوڵی بەهێزكردنی پەیوەندی نێوانیان دەدەن و میسڕ دەیەوێ‌ لەرووی ئابوورییەوە لە عێراق سوودمەند بێت.

پێشتر لەسەردەمی سەرۆكایەتی مستەفا كازمی هەوڵ دەدرا پەیوەندییەكی ستراتیژی بەهێز لەنێوان عێراق و ئوردن و میسر دروست بكرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین