لوفت هانزا ده‌ست به‌ گه‌شته‌كانى بۆ تاران دەکاتەوە ئێران

نوچه‌نێت

کۆمپانیای هێڵی فڕۆکەوانی ئەڵمانیا "لوفت هانزا" ڕایگەیاند لە ١٦ی نیسانەوە فڕینەکانی خۆی لە فرانکفۆرتەوە بۆ تاران دەست پێ دەکاتەوە. لوفت هانزا دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ئوکرانیا لە لایەن مووشەکانی سوپای پاسدارانەوە فڕینەکانی خۆی ڕاوەستاندبوو.

بە پێی هەواڵێکی "دویچە ولە"، کۆمپانیای لوفت هانزا لە مانگی شوباتی ٢٠٢٠ دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکه‌ ئوکرانییه‌كه‌ لە لایەن مووشەکەکانی سوپای پاسدارانەوە، وەک زۆرێک لە کۆمپانیاکانی تر، گشته‌كانى بۆ ئێران راگرت.

لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٠دا کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی سویسڕا و نەمسا، بەلجیکا و یوروۆوینگز و چەند کۆمپانیای تر فڕینەکانی خۆیان بۆ ئێران ڕاوەستاند.

بەرپرسانی لوفت هانزا ڕایانگەیاندووە ئێستا لە ڕووی ئاسایشەوە کێشەیەک بۆ فڕین لە ئاسمانی ئێراندا لە ئارادا نییە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین