بەهۆی هەڕەشەکردن لە کچێک دوو کەس دەستگیرکران هەواڵ

نوچەنێت-ئافرەتان

بەپێی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، دووکەس بەهۆی هەڕەشەکردنی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی کچێک دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ دووشەممە(١٢/حوزەیران/٢٠٢٣) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: مەفرەزەکانی بنکه‌ی‌ پۆلیسی‌ هه‌واره‌به‌رزه‌ی‌ سه‌ر به ‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخان، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتیان لە کچێک کردبوو.

بەپێی راگەیێندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، پێشتر کچێک سکاڵای یاسایی لەسەر دووکەس تۆمارکردبوو کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەوڤیدیۆی تایبەتیان لێکردووە. لەسەر ئەم سکاڵایە هێزەکانی پۆلیس بەدواداچوونیان کردووەو تۆمەتبارەکانیان دەستگیرکردووە. 

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: دووکەسەکە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوەو بەپێی بڕیاری داداوەر لێکۆڵێنەوە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین