گومان لە رەتكردنەوەی بڕگەی تایبەت بە پاشەكەوت دەكرێت
نوچهنێت
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 12ی حوزەیرانی 2023 پەرلەمانی عێراق پرۆسەی دەنگدانی لەسەر بڕگە و مادەكانی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵەكانی 2023 و 2024 و 2025 تەواو كرد. یەكێك لەو بڕگانەی كە جێگەی بایەخی هاووڵاتیان بوو گێڕانەوەی پاشكەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بوو.
مادەیەك لە بودجە هاتووە پاشكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە رێژەی 12% لە پارەی زیادەی نرخی فرۆشتنی نەوت بوو. ئەم بڕگەیە لەلایەن محەمەد حەلبووسی خوێندرایەوە، كەچی بڕگەكە بە گوتەی حەلبووسی دەنگی پێویستی نەهێناوە.
شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی بۆ كەناڵی رووداو گومان لە رەتكردنەوەی بڕگەكە دەكات و دەڵێ، "من لەسەر سەکۆکە بووم و دەزانم دەنگی پێویستی هێنا، راستە سەرۆکی پەرلەمان گوتی دەنگی نەهێنا، بەڵام لێکۆڵینەوە دەکەین و ڤیدیۆی دانیشتنەکە لێدەدەینەوە و دڵنیاین لەوەی دەنگی هێناوە."
شاخەوان باس لەوە دەكات ئەگەر لە ڤیدیۆكان دەركەوت ئەو بڕگەیە دەنگی هێناوە، ئەوا بۆ بودجەكە زیاد دەكرێت و بۆ حكومەت رەوانە دەكرێت و دەبێت بە یاسا.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment