وەزارەتی پلاندانان: بێكاری لە عێراق زۆر لەوە زیاترە كە راپۆرتێكی نێودەوڵەتی دیاری كردووە
نوچهنێت
راپۆرتێكی نێودەوڵەتی رێژەی بێكاری لە عێراق بە 15.55% دیاری كردووە، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراقیش دەڵێ، "بێكاری لە عێراق زۆر لەو رێژەیە زیاترە".
راپۆرتێك لەلایەن World of Statistics بڵاوكراوەتەوە، كە دەزگایەكە بایەخ بە ئابووری وڵاتان دەدات، تێیدا هاتووە رێژەی بێكاریی لە عێراق 15.55% یە، بۆیە عێراق لەسەر ئاستی وڵاتانی دنیا لەرووی بێكارییەوە لە پلەی سێیەم و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی پلەی یەكەم.
عەبدولزەهرە هینداوی گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق سەرنجی خۆی لەسەر راپۆرتەكە داوە و لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی دەڵێ، "بێكاری زۆر لەوە زیاترە كە لە راپۆرتەكە هاتووە".
گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانان روونی دەكاتەوە بەگوێرەی دوایین ئامار لە ساڵی 2022 رێژەی بێكاری لە عێراق 16.5% بووە. بەڵام ئێستا ئاماری نوێ نییە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment