دیدارى تەندروستی کوردستانی - ئوردنی لە هەولێر دەستیپێکرد تەندرووستی

نوچەنێت:

هەفتەى تەندروستى کوردستان-ئوردنى بە ئامادەبوونى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە هەولێر بەڕیوەدەچێت. وەزیرى تەندروستى هەرێم دەڵێت، بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم، ئوردن متمانەی بە نۆ نەخۆشخانەی هەرێمی کوردستان بەخشیوە، بۆ ئەوەی وەکو سەنتەری راهێنان و پسپۆری بناسێنرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە (12/حوزەیران/2023) بە ئامادەبوونى مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دیدار و هەفتەی تەندروستی کوردستانی  - ئوردنی و وەزیرانى تەندروستى ئوردەن و هەرێم، لە هەولێر دەستیپێکرد.

سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى هەرێمى کوردستان لە بارەى دیدارەکە ڕایگەیاند، بەردەوام ئوردن پاڵپشتی گەورەی هەرێمی کوردستان بووە بەتایبەتی لە کەرتی تەندروستی بووەتە هاندەرێک باش بۆ ئێمە.

ژمارەیەکى زۆرى ئاوارە و پەنابەر  لە هەرێمى کوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش سامان بەرزنجى دەڵێت، داوا لە حکومەت و وەزارەتی تەندروستی عێراق دەکەین زیاتر پاڵپشتی کەرتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بکەن.

لە دیدارەکە تەندروستییەکەدا، فیراس ئەلهەواری، وەزیری تەندروستی ئوردن تێیدا بەشدار بوو، لە وتەیەکدا گوتى، ئێمە لە چەندین کەرت لەگەڵ هەرێمی کوردستان کار دەکەین، لەسەر فەرمانی شا عەبدوڵڵای دووەم شای ئوردن، لە کەرتی تەندروستیش پەرە بە پەیوەندییەکانمان دەکەین، ئێمە ئامادەیمان هەیە بۆ لە کەرتی تەندروستی پاڵپشتی و هاوکاری هەرێمی کوردسان بکەین و خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش بکەین، هەر لەو چوارچێوەیەشدا دەتوانین ئاسانکاری زیاتر بکەین بۆ ئەو کەسانەی لە هەرێمی کوردستانەوە دەیانەوێت بۆ چارەسەری پزیشکی سەردانی ئوردن بکەن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین