سەرۆک کۆماری ئێران بەرەوە ئەمەریکای لاتین بەڕێکەوت ئێران

نوچەنێت:

سەرۆک کۆماری ئێران بە سەرۆکایەتی شاندێکی سیاسی و ئابووری، بە مەبەستی پتەوکردنی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی ئەمریکای لاتین، سەردانی ڤەنزوێلا، نیکاراگوا و کووبا دەکات و کاراکاس یەکەم شوێنی گەشتی پێنج رۆژەی رەئیسی دەبێت.

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران، لە سێيەمین سەفەری دەرەوەیدا لە ساڵی (2023) بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە (12ی حوزەیرانی 2023) بە یاوەری شاندێک کە پێکهاتوون لە حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە، غوڵامحسێن ئیسماعیلی، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆمار، جەواد ئەوجی، وەزیری نەوت، محەممەد رەزا قەرایی ئاشتیانی، وەزیری بەرگری، بەهرام عەینوڵڵاهی، وەزیری تەندروستی و محەممەد جەمشیدی، جێگری سیاسی نووسینگەی سەرۆک کۆمار، بەرەوە ئەمریکای لاتین بەڕێکەوت.

لە میانەی سەردانەکەی رەئیسی بۆ ڤەنزوێلا، نیکاراگوا و کوبا بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی پەیوەندییەکان، بەڵگەنامەی هاوکاری لە بوارە جیاجیاکان لە نێوان دەسەڵاتدارانی ئێران و ئەم سێ وڵاتەدا واژۆ دەکرێت.

ژمارەیەکی بەرچاو لە وڵاتانی ناوچەی ئەمریکای لاتین، جگە لە بواری ئابووریی و تێڕوانینی سیاسی و نێودەوڵەتی و نزیکی خۆیان لە کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە.

جێگەی ئاماژیە، کە پێشتر لەسەردانی نیکۆلاس مادورو، سەرۆکی ڤەنزوێلا بۆ ئێران، رێککەوتنی هەمەلایەنەی 20 ساڵەی هاوکاری لە لایەن سەرۆکەکانی ئێران و ڤەنزوێلا واژۆ کراوە و پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتیان بە پێوەندی ستراتیژی ناو برد.

سەرچاوە: ایرنا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین