ئێران دانوستاندنی ناڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەمەریکا پشتڕاست دەکاتەوە ئێران

نوچەنێت:

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە مەسقەت پایتەختی عەممان پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند کە ئەو گفتوگۆیانە "نهێنی" نەبوون.

لە ماوەی رابردوودا، میدیاکانی رۆژئاوا رایانگەیاند، کە نوێنەرانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ناڕاستەوخۆ وتووێژیان هەبووە و سێ تەوەری سەرەکی ئەو وتووێژانەش بریتی بوون لە پرسە ئەتۆمییەکان، پابەندییەکان و ئازادکردنی زیندانییەکان.

رۆژی دووشەممە (12ی حوزەیرانی 2023) کەنعانی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، دانوستاندنەکانی پایتەختی عەممان «نهێنی» نەبوون و دەڵێت «لە رێگەی نێوەندگرانەوە لەنێویاندا ئەو هەوڵانەی عەممان گفتوگۆمان ئەنجامدا».

کەنعانی هەروەها دەڵێت، کە سەبارەت بە پارەکانی ئێران، کە لەلایەن ئەمریکاوە بلۆککراوە، جگە لە حکومەتەکانی "پەیوەندیدار" کە پارەی ئێرانی تێدا بلۆککراوە "دانوستان و دیالۆگ" لەگەڵ ئەمریکا هەیە.

کەنعانی سەبارەت بە ئەگەری نوێکردنەوەی بەرجام جەختی لەوە کردەوە، کە "ئێمە لە دوای هەمان بەرجامی پێشووین وەک جاران و هیچ شتێکی نوێ نییە بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنی بەرامبەر و دانوستانە بەردەوامەکان لەچوارچێوەی هەمان بەرجامی (رێککەوتنی ئەتۆمی) پێشوودایە".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێڕان گوتیشی، «چاوەڕێی ئەنجامی گفتوگۆکان دەکەین، لە رێگەی ناوبژیوانانەوە. ئیرادەی دوو وڵات لەم بارەیەوە کاریگەر دەبێت».

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین