عێراق جارێكی تر لەسەر عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق جارێكی تر لەبارەی كەمپی هۆل هۆشداری بە وڵاتانی جیهان دەدات و داوا لە وڵاتان دەكات هاووڵاتیانیی خۆیان لەو كەمپە ببەنەوە. عێراق كە هەمیشە كەمپەكە بە "بۆمبێكی چێندراو" وەسف دەكات، لەدوایین هەڵوێستی فەرمی داوای هەڵوەشاندنەوەی دەكات.

ئەمڕۆ سێشەممە 13ی حوزەیرانی 2023 ماڵپەڕی سكای نیوزی عەرەبی راگەیێندراوێكی قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشیتمانی عێراقی بڵاوكردووەتەوە كە تێیدا هاتووە، "حكومەتی عێراق چەندان جار دووپاتی كردووەتەوە كە كەمپی هۆل هەڕەشە و مەترسییەكە لەسەر عێراق و جیهان و دەبێت هەڵبوەشێتەوە".

لە راگەیێندراوەكە دووپات لەسەر ئەوە كراوەتەوە گرنگە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە یەكەوە كار بكەن، وڵاتان هاووڵاتیانی خۆیان لەو كەمپانە ببنەوە سەر خاكی خۆیان. عێراق داوایش دەكات لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە كۆنگرەیەك بۆ ئەم بابەتە ببەسترێت تا كەمپەكە دابخرێت.

ئەعرەجی لەبەشێكی تری راگەیێندراوەكەی دەڵێ‌، "بوونی منداڵان لەناو كەمپەكە كە رق و تاوانكاری تێدا بڵاوبووەتەوە، نەوەیەكی نوێی تیرۆریست پێكدەهێنێ‌ و منداڵانیش خۆیان قوربانین و دەبێت سزای تیرۆریستانیش بدرێت و لە سزادان نەجاتیان نەبێت".

كەمپی هۆل یەكێكە لە كەمپەكانی سووریا كە كە كەسوكاری تیرۆریستانی داعشی لێ راگیراوە، بە دەیان هەزار ژن و منداڵی تێدایە و سەر بە چەندان وڵاتی جیاوازن. چەندان جار ئەمریكا و عێراق داوایان لە وڵاتان كردەوە ئەو كەسانە بگێڕنەوە  سەر خاكی خۆیان و لەوێ‌ دادگاییان بكەن، كەچی وڵاتان خۆیان لەو كەسانە بێدەنگن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین