چین بۆ خێرا دابین کردنی درۆن بۆ رووسیا هاوکاری ئێران دەکات ئێران

نوچەنێت:

لێکۆڵەرە رۆژئاواییەکان لە لێکۆڵینەوە لە درۆنی ئێرانی کە بەهاری ئەمساڵ لە ئۆکرانیا خراوەتە خوارەوە، گەیشتوونەتە «دۆزینەوەیەکی گرنگ» و دەرکەوتووە کە ئەمساڵ دروستکراوە.

ڕۆژی سێشەممە (13ی حوزەیرانی 2023) ئێران ئینتەرناشاڵ بە وەرگرتن لە وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشکرای کرد، کە چین یارمەتی کۆماری ئیسلامی دەدات بۆ ئەوەی ئەو درۆنانەی کە رووسیا پێویستی پێیەتی خێراتر بگەیەننە مۆسکۆ. بەپێی ئەم راپۆرتە، لێکۆڵەرە رۆژئاواییەکان لە لێکۆڵینەوە لە درۆنێکی ئێرانی، کە بەهاری ئەمساڵ لە ئۆکرانیا خراوەتە خوارەوە، بە «دۆزینەوەیەکی گرنگ»گەیشتوون و لە بوونی پارچەیەکی چینی بۆیان دەرکەوتووە، کە ئەمساڵ دروستکراوە.

ئەم لێکۆڵینەوەیە دەریدەخات کە ئەم درۆنە تەنیا سێ مانگ پێش ئەوەی لە ئۆکرانیا بخرێتە خوارەوە، لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دروستکراوە و رادەستی رووسیا کراوە.

بڵاوکردنەوەی ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەیە، ماوەیەکی کەم دوای ئەوە بوو کە نووسینگەی سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، کە سەرۆکی ئەم وڵاتە، ئیمانوێل ماکرۆن، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران، وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆی لە پێشکەوتنی بەرنامەی ئەتۆمی و دەرئەنجامەکانی ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ رووسیا بۆ شەڕی ئۆکرانیا هۆشداری داوەتە ئەو وڵاتە.

لە سەرەتای بەهاردا، وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لە هەڵسەنگاندنی هەواڵگری خۆیدا سەبارەت بە شەڕی ئۆکرانیا رایگەیاند، کە هێزەکانی رووسیا لە هێرشەکانیدا بۆ سەر ئۆکرانیا بەکارهێنانی درۆنی دروستکراوی ئێرانی زیاد کردووە.

هەروەها بەپێی راپۆرتەکان، لە ساڵی رابردوو، زیاتر لە نیو ملیار پارچەی درۆن هاوردەی ئێران کراوە و ئیمارات، چین، هۆنگ کۆنگ و تورکیا، گرنگترین وڵاتانی هەناردەکاری ئەم بوارە بۆ ئێران بوون.

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین