نەتانیاهۆ مامەڵە لەگەڵ رێکەوتنی ئێران و ئەمریکا دەکەین ئێران

نوچەنێت:

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلی لە وردەکارییەکانی ئەگەری رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئەمریکا و ئێران ئاگادار کردووەتەوە، دەشڵێت «بۆ ئیسرائیلیش قبوڵکراو دەبێت».

بەپێی هەواڵی رادیۆ فەردا بە ئاماژە بە میدیاکانی ئیسرائیل لە رۆژی چوارشەممە (14ی حوزیرانی 2023) بڵاویکردۆتەوە، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، گرنگی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکای کەمکردووەتەوە و رایگەیاندووە، کە ئەم دانوستانانە بۆ گەیشتن بە «رێککەوتنێکی بچووک، نەک رێککەوتن» لە ئارادایە.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە، «ئەو بەرنامەی کاری کۆبوونەوەیەی کە لە نێوان واشنتۆن و تاران هەیە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی نییە، بەڵکو بۆ رێککەوتنێکی بچووکە، ئێمە دەتوانین مامەڵەی لەگەڵ بکەین». 

نەتانیاهۆ بە ئاماژەدان بە رێککەوتنی ئەتۆمی بەرجام لە ساڵی 2015 کە ئیسرائیل بە توندی دژی وەستایەوە و واشنتۆن لە ساڵی 2018 لێی کشایەوە، گوتی «ئەمە لەگەڵ ئەو رێککەوتنەی کە ئێمە دەمانزانیجیاوازە».

بەپێی زانیارییەکان یەکێک لە مەرجەکانی ئەم رێککەوتنە ئەوەیە، کە ئێران دەست لە پیتاندنی یۆرانیۆم لە سەرووی 60% هەڵبگرێت و لە بەرانبەریشدا ئەمریکا ئەو پارەکانی ئێران ئازاد دەکات کە بەهۆی سزاکانەوە لە دەرەوەی وڵات بلۆک کراوە. هەروەها زیندانیانی نێوان هەردوولا ئازاد دەکرێن.

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین