عێراق و توركیا بۆ هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە
نوچهنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی حوزەیرانی 2023 باسم محەمەد بریكاری وەزیری نەوتی عێراق بۆ كاروباری پشكنین و هەڵكەندن، لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی رۆیتەرز ئاشكرای دەكات 19ی حوزەیران بەرپرسانی نەوتی عێراق لە بەغدا لەگەڵ شاندێكی توركیا كۆدەبنەوە بۆ تاوتوێكردنی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان.
باسم محەمەد دەڵێ، "لەسەر ئەوە رێككەوتووین بە زووترین كات هەناردەی نەوتەكە دەست پێ بكاتەوە، ئامادەین 500 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە هەناردە بكەین".
رۆیتەرز ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە بەهۆی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا گفتوگۆی نێوان عێراق و توركیا لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دواكەوتووە.
لە 25ی ئاداری 2023 هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا لە بڕیارێكی لیژنەی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی سەر بە ژووری بازرگانی جیهانی لە پاریس وەستاوە، بەمەیش زیانێكی زۆری دارایی و ئابووری بەر هەرێمی كوردستان كەوتووە. هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی لە نیسانی رابردوو رێكەوتوون، بەڵام تا ئێستا توركیا رەزامەندی بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەكە نەداوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment