سوودانی دەتوانێ‌ تەواوی وەزیرەكانی دووربخاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سالم حەواس شارەزا لە كاروباری یاسایی عێراق دووپاتی دەكاتەوە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەتوانێ‌ هەموو وەزیرەكانی لە پۆستەكانیان دوور بخاتەوە و بۆ ئەمەیش پێویستی بە رەزامەندی پەرلەمان دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی حوزەیرانی 2023 سالم حەواس لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی غەد پرێس دەڵێ‌، "بەگوێرەی مادەی 78ی دەستوور سەرۆك وەزیران دەسەڵاتی ئەوەی هەیە تەواوی وەزیرەكانی دوور بخاتەوە، ئەو بەگوێرەی دەستوور بەرپرسی راستەوخۆی جێبەجێكارە لە سیاسەتی گشتی دەوڵەت و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانە، ئەنجومەنی وەزیران بەرێوەدەبات و سەرپەرشتی كۆبوونەوەكانی دەكات و مافی لادانی وەزیرەكانیشی هەیە بە رەزامەندی ئەنجومەنی نوێنەران".

ئەو شارەزایە یاساییە باسی لەوەیش كردووە بەگوێرەی مادەی 83ی دەستوور گۆڕین و لادانی وەزیرەكان لە دەسەڵاتی سەرۆك وەزیرانە. دەشڵێ‌، "ئەو رێژە یاساییەی كە لە پەرلەمان بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە حكومەت هەیە جیاوازە لەو رێژەیەیە بۆ پێدانی متمانە هەیە. چونكە لە یەكەمیان پێویستی بە زۆرینەی رەهای ژمارەی پەرلەمانتاران هەیە، بەڵام بۆ پێدانی متمانە پێویستی بە زۆرینەی رەهای ئامادەبووان هەیە لە دانیشتنەكەی پەرلەمان".

لەگەڵ دەستبەكاربوونی حكومەتەكەی لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو، محەمەد شیاع سوودانی بەڵێنی دا دوای شەش مانگ لە تەمەنی حكومەتەكەی هەڵسەنگاندن بۆ وەزیرەكانی دەكات و ئەگەریش یەكێكیان ئەركی خۆی بە تەواوی رانەپەڕاند بوو ئەوا لە پۆستەكەی دووری دەخاتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین