وەزیری دەرەوەی عەممان: ئازادکردنی زیندانیانی ئەمەریکی لە ئێران نزیکە ئێران

نوچەنێت:

وەزیری دەرەوەی عەممان کە وڵاتەکەی رۆڵی سەرەکی لە نێوەندگیری ئێران و ئەمریکا دەگێڕێت، رایگەیاندووە، تاران و واشنتۆن بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر ئازادکردنی زیندانییەکان نزیکن.

بەپێی هەواڵی دویچەولە، کە لە رۆژی پێنجشەممە (15ی حوزەیرانی 2023) بڵاویکردۆتەوە، سەید بەدر ئەلبوسەیدی، وەزیری دەرەوەی عەممان، کە وڵاتەکەی رۆڵی سەرەکی نێوبژیوانی دەگێڕێت، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر ڕایگەیاندووە، بۆ رێککەوتن لەسەر زیندانییەکان جۆرێک لە جددی بوون لە بۆچوونی هەردوولایاندا دەبینرێت.

دوای هاتنە سەرکاری حکومەتی بایدن، ئێران و ئەمریکا هەشت مانگ دانوستانی پچڕ پچر، بۆ رزگارکردنی رێککەوتنی ئەتۆمی، کە دواجار لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوودا رایانگرت.

هاوکات لەگەڵ دانوستانەکانی ئەتۆمى، گفتوگۆ بۆ ئازادکردنی زیندانیانیخاوەن دوو رەگەزنامەیی ئێرانی - ئەمریکی کراوە.

لە ئێستادا ئازادکردنی ئەو زیندانیانە پەیوەست بووە بە ئازادکردنی داراییەکانی ئێران لە کۆریای باشوور، کە بەهۆی سزاکانی ئەمەریکاوە بلۆککراون. میکانیزمی پێشنیارکراوی چاودێر لەسەر دەستڕاگەیشتنی راستەوخۆی ئێران بەو داراییانە نییە، بەڵام بۆ مەبەستی مرۆیی دەبێت.

ئەلبوسەیدی لە چاوپێکەوتنەکەیدا دەڵێت، عەممان بە شێوەیەکی سەرەکی وەک شوێنێک بۆ دانوستان کاردەکات و رۆڵی نێوبژیوانی نابینێ، بەڵکو یارمەتی پرۆسەی دانوستانەکە دەدات. ئاماژە بەوەشدەکات کە هەردوولا نزیکن لە گەیشتن بە رێککەوتن و ئێستا ئەو پرسە پەیوەندی بە بابەتە فۆرماڵیتەکان و بە شێوەی تایبەتی لە چوارچێوەی کات بۆ ئازادکردنی داراییەکانی ئێرانەوە هەیە.

سەرچاوە: دویچە ولە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین