وەزیری دەرەوەی سعوودیە سەردانی تاران دەکات ئێران

نوچەنێت:

دوای رێککەوتن و کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئێران لە ریاز، وەزیری دەرەوەی سعوودیە سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆدەبێتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، لە رۆژی پێنجشەممە (15ی حوزەیرانی 2023) بڕیارە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودیە، رۆژی شەممەی داهاتوو (17ی حوزەیران) بە سەردانێک بگاتە تاران و لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران دیدار و کۆبوونەوەی ئەنجام بدات.

پێشتریش هەندێک سەرچاوەی هەواڵ، ئەگەری کردنەوەی باڵیۆزخانەی سعوودیەیان لە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ تاران بڵاوکردەوە.

پێشتر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ناسر کەنانی، سەبارەت بە کردنەوەی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی گشتی و نوێنەرایەتی لە رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە سعوودیە، رایگەیاند «لە تەواوکردنی پرۆسەی جێبەجێکردنی رێککەوتنە دوو قۆڵییەکان لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عەرەبستان بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات، باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ریاز، کونسوڵخانەی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە جددە و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بە فەرمی دەکرێتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ریاز و کونسوڵخانەی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە جددە چالاکییە کردەییەکانیان بۆ ئاسانکاری کاروباری حاجیان دەستپێکردووە.

سەرچاوە: تەسنیم

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین