سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئاشکرا دەکات
نوچەنێت:
ڕۆژى پێنجشەممە (15) حوزەیرانى (2023) دادوەر عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وردەکارى کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ، سەرۆک نێچیرڤان سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو خستەڕوو.
دوێنێ پێنجشەممە لە كۆبوونەوەكەدا كە جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، تیمێكی پسپۆڕی یۆنامی و سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمیسیارانی عێراق ئامادەی بوون، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كردەوە كە "هەرچی زووە هەنگاو بنرێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان. لەمبارەیەوە بەڕێزیان ئامادەییی سەرۆكایەتیی هەرێم و حكوومەت و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ سەرخستنی پرۆسەكە دەربڕی."
سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژە بەوەدەکات، سەرۆکی هەرێمی کوردستان زۆر بەپەرۆشە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەهۆی بوونی بۆشایی یاسایی، حکومەتی هەرێمی کوردستان کەوتووەتە دۆخی حکومەتی کاربەڕێکەر، زۆر پێویستە هەڵبژاردن بکرێت و داوای لێکردین هەڵبژاردنەکان لە هەموو روویەکەوە بەڕێوەببەین. ئێمەش وەڵامی داواکارییەکەمان دایەوە و پێمان راگەیاندن بەو مەرجەی هەڵبژاردنەکان بەڕێوە دەبەین کە بەپێی ستاندارد و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بێت.
دادوەر عومەر ئەحمەد گوتیشى، پلاسخارت و یونامیش، پێشتر ئەوان لە هەڵبژاردنی عێراقدا زۆر هاریکار و پاڵشتیکارمان بوون، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیش لەم کۆبوونەوەیەدا پشتیوانی خۆیان ئاشکراکرد و ئامادەییان دەربڕی کە لە هەموو روویەکەوە هاوکارمان دەبن.
دادوەر ئەحمەد عومەر: سەرۆکی هەرێمی کوردستان زۆر بەپەرۆشە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەردەوامى بە وتەکانى دەدات و دەڵێت، لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان رێککەوتین بۆ ئەوەی پەیوەندیی بەردەواممان هەبێت بۆ ئەوەی کاتی هەڵبژاردنەکان دیاری بکەین. پێویستە سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی فەرمیمان بۆ بنێرێت داوای بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنمان لێبکات و ئێمەش لیستی داواکارییەکانمان بە بڕگە پێشکێش دەکەین.
هاوکات دادوەر عومەر ئەحمەد ڕەتیدەکاتەوە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و ئەنجوومەنى پارێزگاکان بتوانن لە یەک کاتدا ئەنجام بدەن، چونکە لانیکەم شەش تا حەوت مانگیان پێویستە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەین.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: هەرچی زووە هەنگاو بنرێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
دووپاتیشدەکاتەوە، ئەگەر ئیرادەی سیاسی هەبێت؛ ئێمە لە رووی تەکنیکییەوە هیچ کێشەمان نییە و هەڵبژاردنەکان لە هەموو دۆخێکدا دەکەین.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment