شوێنەوارێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى دۆزرایەوە کولتوور

نوچەنێت:

لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى، شوێنەوارێک دۆزرایەوە، کە مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە (11) هەزار ساڵ پێش ئێستا. پارێزگارى سلێمانى دەڵێت، چەند شوێنەوارى دیکە دۆزراونەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە (17/حوزەیران/2023) پرۆسەى هەڵکۆڵین و گەڕان بە دواى شوێنەوارێکى نوێ لە بەردەم ئەشکەوتی زەرزێو و قزپاپان لەسەر چەمی رەزان، لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستیپێکرد، بە هەمانگى تیمێکی زانکۆی رێدینگی بەریتانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى، بە کوردستان24آ ڕاگەیاند، مێژووى شوێنەوارەکە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە (11) هەزار و (500) ساڵ پێش ئێستا، نەک تەنها ئەو شوێنەی شوێنەوارەکەی لێ دۆزراوەتەوە، بەڵکوو لە هەموو کوردستانی گەورە بگەڕێی، پڕە لەم جۆرە شوێنەوارانە و شوێنی یەکەمی لانکەی مرۆڤایەتیی بووە.

هەروەها ئاماژەى بەوەشکرد، کوردستان شوێنێکی گرنگە و پڕە لە شارستانییەتی و ئێمە بەشێکی گرنگی رەسەنایەتیو قووڵایی مێژووی مرۆڤایەتیی پێکدەهێنین.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین