سوید بۆ تورکیا: هەموو داواکارییەکانتان جێبەجێ دەکەین
نوچەنێت:
كاترين كۆلۆنا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا ڕايگه‌ياند، "تاوه‌كو (11)ى ته‌ممووز و بەر لە ده‌ستپێكردنى کۆبوونەوەى لوتكه‌ى ڤيلنيۆس لە لیتوانیان، پێويسته به‌زووترين كات توركيا و هه‌نگاريا ئه‌ندامێتى سويد له ناتۆ په‌سه‌ند بكه‌ن، ڕ‌ازى نەبوونیان هيچ ده‌ستكه‌وتێكى نابێ و هەنگاوێکى تێگه‌يشتووانە نییە و هیچ شتێکیش به‌ده‌ست ناهێنن به‌دواكه‌وتنى ئه‌ندامێتى سودی لەو ڕێکخراوە."
ماڵپه‌رى (t24)ى توركى بڵاويكرده‌وه، دوێنێ هەینى (16) حوزەیرانى (2023)، تۆبياس بيلسترۆم، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سويد، سه‌ردانى فه‌ره‌نساى كردووە و له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌وه، دواتر له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى له‌پاريس كۆلۆنا ڕايگه‌ياند، "به‌و پێیەى هه‌ڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتیى کۆمارى توركيا كۆتايى هاتووه، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى هه‌موو لايه‌ك و به‌تايبه‌ت توركيا، چاوەڕێ ده‌كه‌ين به‌زووترين كات توركيا ئه‌ندامێتى سويد له ناتۆ په‌سه‌ند بكات."
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا لەگەڵ هاوتا سویدییەکەى دووپاتى کردەوە، "ڕ‌ازى نەبوونى تورکیا بەرامبەر ئەندامبوونى سوید لە ناتۆ، هەنگاوێکى تێگه‌يشتووانە نييه، چونكه ئەمە ئاسايشى هه‌موو ئه‌ندامانى نێو ناتۆ ده‌خاته مه‌ترسییەوە."
له‌لايه‌كى تر ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا له‌م هه‌فته‌يه‌دا ڕايگه‌ياند بوو، كه وڵاته‌كه‌ى فشارێكى زۆرى وڵاتانى رۆژئاواى له‌سه‌ره بۆ ئه‌وه‌ى رازيبن، به ئه‌ندامبوونى سويد له ناتۆ، به‌ڵام توركيا رێگه به سويد نادات ببێته ئه‌ندام له ناتۆ و به‌شدار بێت له لوتكه‌ى ڤيلنيوسى (11)ى ته‌ممووز.
هاوکات وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سويد لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەى پاریس ئاماژەى بەوەکرد، "ده‌مانه‌وێت له‌مه‌وبه‌دوا ببین بە ئه‌ندام له لوتكه‌ى ڤيلنيوس، ئێمه هه‌موو داواكارييه‌كى ئه‌نقه‌ره جێبه‌جێ ده‌كه‌ين، به‌پێى ياساى نوێى دژه تيرۆرى وڵاته‌كه‌مان، هه‌ربۆيه‌ش له‌مه‌وبه‌دوا بريارى ئه‌ندامێتى ئێمه له ئه‌ستۆى توركيايه، ياساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر زۆر ئاسانكارى بۆ سويد و توركيا و ئه‌ندامانى وڵاتانى رۆژئاواى نێو ناتۆ ده‌كات."
هەفتەى ڕابردوو، له‌كاتى گه‌رانه‌وه‌ى رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له ئازەربايجان و باكوورى قوبرس، سه‌باره‌ت به ئه‌ندامێتى سويد له‌ناتۆ به رۆژنامه‌نووسانى راگه‌ياند، "شوێن پێى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرى ناتۆ له كوێيه؟ يه‌كه‌مجار پێويسته ناتۆ چاره‌سه‌رى ئه‌مه بكات، هه‌تاوه‌كو چاره‌سه‌رى ئه‌م پرسانه نه‌كات ناتوانين له ڤيلنيۆس هيچ شتێك بڵێين، بۆ داواکەى سوید هيچ وه‌ڵامێكمان نابێت."
لە بەرامبەردا تۆبياس بيلسترۆم، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سويد دەڵێت، "ئامانجى ئێمه له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر له‌گه‌ڵ توركيا یەک شته، له چوارچێوه‌ى ياداشتنامه‌ى نێوانمان ئه‌ندامانى تيرۆر ڕاده‌ستى ئەنقەرە ده‌كه‌ينه‌وه، هه‌ڵوێستى ئێمه به‌رامبه‌ر به په‌كه‌كه زۆر ڕوونه، ئێمه ئيدانه‌ى هه‌موو ڕێكخراوێكى تيرۆر ده‌كه‌ين، به تايبه‌ت په‌كه‌كه، هه‌ربۆيه‌ش لە پێناو ئه‌ندامێتى لە ناتۆ، له‌ئێستادا هه‌موو به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێده‌كه‌ين."
توركيا و هه‌نگاريا، تاکە وڵاتان تا ئێستا دژى وەرگیرانى سویدن، لە کاتێکدا هه‌موو وڵاتانى ناو ڕێکخراوى ناتۆ، ئه‌ندامێتى وڵاتى سويديان لەو ڕێکخراوە په‌سه‌ندكردووه.
ئا: دنیا ئەحمەد
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment