تورکیا لە ڕێگەی پرۆژەیاسایەكی تایبەت دەیەوێت کۆتایی بەخەباتی چەکداری بهێنێت
نوچە نێت: تایبەت
ئامادەکردنی: دنیا ئەحمەد
حکومەتی تورکیا لەپێناو کۆتایهێنان بە ململانێ چەندین ساڵەی چەکداری و سەرخستنی پرۆسەی نوێی ئاشتی پرۆژە یاسای چوارچێوەی واژۆکرد، دوابەدوای ئەم هەنگاوەدەقی پرۆژەیاسای تایبەت بە قۆناغی نوێی چارەسەری و چەکداماڵینی پەکەکە بڵاوکردەوە. هاوکات بەپێجەوانە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا پێیوایە ئەم پرۆژە یاسایە بەهیچ شێوەیەک چارەسەری پرسی کوردی تێدا نییە.
پڕۆژەیاساکە کە لە (12) ماددە پێکهاتووە و بە "یاسای بەهێزکردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەکڕیزیی کۆمەڵایەتی" ناسراوە، ئامانجی سەرەکی پشتڕاستکردنەوەی کۆتاییهاتنی بوونی چەکداریی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) و رادەستکردنی تەواوی چەک و تەقەمەنییەکانیانە.
بەگوێرەی دەقی پرۆژەیاساکە، دیاریکردنی کۆتاییهاتنی کردەیی و چەکداماڵینی رێکخراوەکە لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە دەستنیشان دەکرێت و ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیش پشتڕاستی دەکاتەوە. یاساکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە تۆمەتبارن بە دامەزراندن، سەرکردایەتیکردن، ئەندامبوون و پڕوپاگەندەکردن بۆ پەکەکە و کەجەکە، لەگەڵ ئەو دۆسیانەی پەیوەستن بە دابینکردنی سەرچاوەی دارایی. بەڵام ئەوانەی تێوەگلاون لە تاوانی کوشتنی بەئەنقەست، یان پێش یەکی حوزەیرانی (2005) سزای زیندانیی هەتاهەتایی یان زیندانیی قورسکراوی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپاوە، لە یاساکە بێبەش دەبن.
پرۆژەیاساکە میکانیزمێکی نوێی بۆ دواخستنی لێکۆڵینەوە، دادگاییکردن و سزاکان داڕشتووە؛ بەجۆرێک بۆ ئەو تاوان و سزایانەی لە (15) ساڵ کەمترن ماوەی پێنج ساڵ، وە بۆ ئەوانەشی لە (15) ساڵ زیاترن یان زیندانیی هەتاهەتایین ماوەی (10) ساڵ پرۆسەی دادگاییکردن و جێبەجێکردنی سزاکانیان دوادەخرێت. ئەگەر لەو ماوەیەشدا ئەو کەسانە هیچ تاوانێکی نوێ ئەنجام نەدەن، دۆسیەکانیان دادەخرێت و سزاکانیان بە جێبەجێکراو هەژمار دەکرێت، هەروەها لەگەڵ دەرچوونی بڕیارەکەدا تەواوی رێکارەکانی دەستبەسەرکردن و چاودێریی دادوەری لادەبرێن.
هاوکات بۆ چاودێریکردن و بەدواداچوونی جێبەجێکردنی ئەم یاسایە، ئەنجومەنێکی باڵا بە سەرۆکایەتیی جێگری سەرۆککۆماری تورکیا و ئەندامێتیی وەزیرانی داد، دەرەوە، ناوخۆ، بەرگری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (میت) و چەند بەرپرسێکی دیکە پێکدەهێندرێت. هاوکات لە پەرلەمانی تورکیاش لیژنەیەکی (17) کەسی بۆ چاودێریکردنی پرۆسەکە دروست دەکرێت، و پێویستیشە ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە یاساکە سوودمەند بن، لە ماوەی شەش مانگدا دوای بڵاوبوونەوەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە رۆژنامەی فەرمی، داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.
بڕیارە لە (2026/8/7) ثرۆژە یاساکە لە لێژنەی دادی تورکیا تاوتوێ بکرێت، دواتر پرۆژەکە بەخێرایی بخرێتە کارنامەی کۆبوونەوەی پەرلەمان و بتوانرێت بە زووترین کات لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند بکرێت و ببێتە یاسا.
دەم پارتی وەک پارتێکی سەرەکی و هاوپەیمان لە پرۆسەی نوێی ئاشتیدا پشتیوانی لەم یاسا نوێیە دەکات و واژۆیان لەسەرکرد، پەروین بوڵدان جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا وەک ئەندامی دەم پارتی سەبارەت بەو پرۆژە یاسایە دەڵێت، هیواخوازم ئەو واژوەی لەسەر ئەم یاسایەمان کرد، ببێتە مایەی خێر و ئاشتییەکەمان بەردەوام بێت.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بەو پرۆژە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی لە تۆری کۆمەڵایەتی "ئێکس" رایگەیاند، دوای گفتوگۆیەکی جددیی لەگەڵ لایەنەسیاسیەکان توانیمان رەشنووسی یاسای بەهێزکردنی هاودەنگی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی بە ئەنجام گەیەندرا.
هەروەها سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەش کرد، بە کۆدەنگییەکی فراوان کە رەنگدانەوەی ئیرادەی میللەتی ئازیزمان بوو بۆ گەیشتن بە چارەسەر، ئەمڕۆ رەشنووسەکە پێشکەش بە پەرلەمانی بەڕێزمان کرا بۆ هەڵسەنگاندنی. هیوادارم ئەم هەنگاوە کە بە ئامانجی رزگارکردنی هەمیشەیی تورکیا لە هەڕەشەی تیرۆرو پتەوکردنی یەکڕیزی و هاودەنگی نیشتمانیمانمە و پەرەپێدانی کەشوهەوای ئاشتی و سەقامگیری لە وڵات و ناوچەکەمان، ئەنجامی ئەرێنی لێبکەوێتەوە.
ئەردۆغان لەکۆتایی پەیامەکەیدا گووتیشی، سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی گروپە حزبە سیاسییەکانمان و ئەندامانی پەرلەمان و بەتایبەت بەڕێز دەولەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیستی هاوبەشمان لە هاوپەیمانی گەلدا دەکەم بۆ بەشداریکردنیان لە تەواوکردنی رەشنووسی یاساکەو سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەیە.
دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە وەک هاوپەیمانی جمهور یەکەم کەس بوو واژۆی لەسەر پرۆژەی چوارچێوە کرد و ڕایگەیاند، " "ئەو واژووەی کردوومانە لە هەموو لایەک پیرۆزبێت، بەواژوکردنی ئەم پرۆژەیە توانیمان برایەتی چەندین ساڵەمان جێگیرتر بکەین، لە تورکیا زمانی و ناسنامەی کورد و تورک هەرچییەک بێت سەرکەوتووە. لەهەمانکاتدا توانیمان ئەو هەوڵانە تێک بدەین کە دەیانویست پرۆسەکە سەرکەوتوو نەبێت، لێرەدا سوپای بەرێز سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمان دەکەم."
هەرچەندە کورد هیوایەکی زۆری بەو پرۆژە یاسایە هەیە بۆئەوەی لە تورکیا مافەکانیان بەدەست بهێنن، بەڵام بە پێچەوانەوە ئۆزگور ئۆزەل کە لە ئێستادا پارتێکی نوێی ئۆپۆزسیۆنی بەناوی پارتی نوێ دامەزراندووە سەبارەت بەو پرۆژە یاسایە پێیوایە یاسای چوارچێوەی چارەسەری کێشەکانی کورد ناکات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment