سکاڵایەکی عێراق زیانی ملیاران دۆلار بە تورکیا دەگەیێنێیت شیکاری

نوچە نێت:

ئا: ژیوار سلێمان سەلكە

 

دوای كۆتاییهاتنی ڕێككەوتنی پەنجا ساڵەی نێوان توركیا و عێراق بۆ هەناردەی نەوت بە ڕێگەی بەندەری جیهان، دووبارە دەست بە دانووستاندن دەكەنەوە بۆ رێككەوتنێكی نوێ، لە هەمان کاتدا دادگای نێوبژیوانی پاریس بڕی یەک ملیار و (471) ملیۆن دۆلاری بەسەر تورکیادا سەپاندا وەک قەرەبووکردنەوەی عێراق لو پێشێلکردنی رێککەوتنامەکە.

رێککەوتننامەی نێوان عێراق و تورکیا

ڕێککەوتنی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بە ڕێگەی بۆڕی عێراق-تورکیا مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (1975) کاتێک عێراق ڕێککەوتنێکی پەنجا ساڵەی لەگەڵ تورکیا واژۆ کرد بۆ گەیاندنی نەوتەکەی بە بازاڕەکانی جیهان، ئەمەش بوو بە دەرگایەک سەرچاوەی ئابووری عێراق، لە (2025/7/21) ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بڕیاریدا ئەم ڕێککەوتنە پەنجا ساڵەی نیوان هەر دوو وڵات لە (2026/7/27) کۆتایی بێت و نوێنەکرێتەوە، گفتوگۆی چڕ لەنێوان تورکیا و عێراق دەستی بۆ نوێکردنەوەی ڕێککەوتنەکە پێکرد، حکومەتی عێراق بە هەمانگی شاندێکی باڵا لە هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەیەکە سەردانی تورکیایان کرد، عێراق و تورکیا ڕێککەوتن لەسەر داڕشتنی پرۆتۆکۆڵێکی جێبەجێکاری بۆ بەردەوامبوونی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ماوەی یەک ساڵ، بەپێی ئەو ڕێککەوتنە لە ماوەی ئەو ساڵەدا گرێبەستێکی نوێ و درێژخایەن لەنێوان هەر دوو وڵات واژۆ دەکرێت، ئەم پرۆتۆکۆڵە وەک هەنگاوێکی گرنگ و ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ گواستنەوەی هەر دوو لایەن بۆ چوارچێوەی گرێبەستێکی نوێ کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان دابین بکات.

بۆچی عێراق سکاڵای لەسەر تورکیا تۆمارکرد؟

حکومەتی عێراق لە ساڵی (2014) لە دادگای نێوبژیوانی پاریس، سکاڵای یاسایی لەسەر تورکیا تۆمارکرد، هۆکاری سکاڵاکەی عێراق لەسەر تورکیا دەگەرێتەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی  هەناردەکردنی نەوت واژۆکرا، کاتێک هەرێمی کوردستان بۆڕی گواستنەوەی نەوتی کوردستان-تورکیای دامەزراند، عێراق کوردستانی بەوە تۆمەتبار کرد، کە فرۆشتنی نەوت لە دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندە و نابێت هەرێمی کوردستان بە بێ  ڕەزامەندی کۆمۆپانیانی ەنوتی نیشتیمانی سۆمۆ نەوت هەناردەی دەرەوە بکات، لەژێر چەندین پاساوی بێ بنەمای دەستووری عێراق بوودجە و مووچەی خەڵکی کوردستانی بڕی، هەرێمی کوردستان  لەپێناو دابینکردنی ئابوورییەکی سەربەخۆ بۆ کوردستان و دابینکردنی مووچەی کەرتی گشتی لەڕێگەی تورکیاوە دەستی بە هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان كردبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا، لە بەرامبەردا حکومەتی عێراق سکاڵای لەسەر هەرێم و تورکیا تۆمار کرد، هەناردەی نەوتی هەرێم لە (2023/03/23) بە بۆڕیی نەوتی کوردستان-تورکیا بە بڕیاری داداگی پاریس ڕاگیرا، تورکیای بەوە تۆمەتبارکردکە  پێشێلی ڕێککەوتننامەی نێوان عێراق و تورکیای کردووە کە بۆ ماوەی ئەنجا ساڵ واژۆکراوە، بە ڕاگرتنی ەهناردەی نەوتی وکردستان عێراق زیانێکی زۆری ئابووری بە هەرێمی کوردستان و تورکیا و عێراقیش گەیاند. 

ئەنجامی سکاڵاکەی عێراق لەسەر تورکیا 

دوای چەندین تانەدان لە سکاڵاکەی عێراق لەلایەن تورکیاوە بۆ بەرگریکردن لەو سزایەی کە لە دادگای پاریسەوە بەسەریدا سەپێنرابوو، لە (2026/7/13) دادگا بڕیاریدا بە پابەندکردنی تورکیا بە پێدانی بڕی یەک ملیار و نیو دۆلار وەک قەرەبوو بۆ حکومەتی عێراق، بەهۆی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە بەبێ ڕەزامەندی عێراق لەنێوان (2014) بۆ (2018)، بەشێک لە بەرپرسانی تورکیا پێیان وایە ئەمە زیانێکی زۆر گەورەیە بۆسەر حکومەتی تورکیا ئەنجامی ئەم زیانەشیاندا بۆ کەمەڵێک بڕیاری نادروستی حکومەتەکەیان گەڕاندەوە. 

 

 

سەرچاوەکان:

کتێبی پەرتەوازەیی یەکڕیزی،نووسینی،ڕزگار ڕەزا چوجانی، چاپی یەکەم 2024، بەرهەمی دەزگای نوچە.

Iraq halts northern crude exports after winning arbitration case against Turkey

Iraq and Turkey both claim victory in the Iraq-Turkey Pipeline arbitration but the future of Kurdistan’s oil and gas sector remains unclear
ساڵی داهاتوو ڕێککەوتنی نەوتیی نێوان تورکیا و عێراق کۆتایی دێت

شکستی گەورەی پاریس؛ تورکیا بەهۆی نەوتی هەرێمەوە ملیار و نیوێك دۆلار غەرامەکرا

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین